دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندی دیاری باكوری كوردستان (به‌یتۆجان) بڵاوكرایه‌وه، هه‌ر زوو لهلیهنه خانهوهدهكهیهوه هه‌واڵه‌كه رهتكاریهوه.
دوێنێ هه‌ینى 13/11/2020 به‌شێكى زۆرى میدیاكانى كوردستان و ناوچه‌كه هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندی دیاری باكوری كوردستان (به‌یتۆجان) بڵاوكرایه‌وه، كه گوایه به‌هۆى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له شاری ستۆكهۆڵمی سوید كۆچی دواییكردووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه ره‌تكرایه‌وه.
ئارداجان، براى هونه‌رمه‌ند به‌یتۆجان، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه رایگه‌یاند، كه دۆخى براكه‌ى جێگیره و به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه، ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه براكه‌ى له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێرى پزیشكى دایه، به‌ڵام وا بڕیاره له رۆژى 18/11/2020 بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه و نه‌خۆشخانه به‌جیبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانى خۆى.
به‌یتۆجان له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: به‌توڵا گونهرى.
- پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر
- له ساڵی 1955 له ناوچه‌ى فارقین له شارى ئاماد له باكوری كوردستان له‌دایكبووه
- له‌دوای كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی 12/9/1980 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركرا و سزای (15) ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام دوای به‌سه‌ربردنی شه‌ش ساڵ و نیو له زیندان ئازادكرا.
- له ساڵى 1987 له‌دواى ئازادكردنى روی كردۆته تاراوگه و له وڵاتی سوید تیشتىهجێ بووه.
- له كاره هونه‌رییه‌كانى هه‌میشه هه‌وڵ داوه ئازاره‌كانی گه‌لی كورد ره‌نگبداته‌وه.
- یهكێكیك بوه له هاوڕێ نزیكه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كایا.
- یه‌كێك له به‌رهه‌مه دیاره‌كانی به‌یتۆجان كه كراوه به‌گۆرانی و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی باشوری كوردستانیشه‌وه وتراوه‌ته‌وه به‌ناوی (ئاگر كه‌تیه دلێ من).
- له ساڵى 2020 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه و به‌شداری له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه.
- ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بووه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.