ناوه‌ندى رۆشنبیریى ئه‌دیبان له نوێترین به‌رهه‌مى چاپكراویاندا رۆمانى سه‌گدڵ ده‌كه‌ن به كوردى و بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
رۆمانى سه‌گدڵ له نوسینى رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسهرى روسى (میخاییل بۆڵگاکۆف)ەو (كه‌یوان هه‌ورامى) وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى بهنزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه ناوه‌ندى رۆشنبیریى ئه‌دیبان نوسیویانه: "مژدەیەک بۆ ئاشقانی ئەدەبیاتی ڕووس! ئه‌مە تازەترین کاری ئێمەیە و یەکێکە لە ڕۆمانە بەپێز و بەناوبانگەکانی ئەدەبیاتی ڕووسی کە لەلایەن ''میخاییل بۆڵگاکۆف''ـەوە نووسراوە. ڕۆمانێکە تێکەڵ بە خەیاڵی زانستی و لە هەمان کاتیش‌دا سیاسی، بە گێڕانەوەی چیرۆکی سەگێک، شیکارییەکی وردی کۆمەڵگەی ڕووسی ئەوسامان بۆ دەکات و کۆمەڵێک پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی گرنگمان بۆ تاوتوێ دەکات".
میخاییل بۆڵگاکۆف (Mikhail Bulgakov) له چه‌ند دێرێكدا:
پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسهرى روسى
له رۆژى 15/5/1891 له شارى كیف له دایكبووه.
له رۆژى 10/3/1940 له ته‌مه‌نى (48) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى مۆسكۆ كۆچى دوایى كردووه.