Cinema_Amwda.jpg

60 ساڵ لەمەوبەر.. کارەساتی گڕتێبەردانی سینەما عامودا

هاوار مستەفا خان

شەست ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ 13/11/1960، حکومەتی سوریا بۆ یادکردنەوەی شۆڕشی جەزائیر، (500) منداڵی لە خوێندنگاكانى عامودا بردە هۆڵی سینەما عامودا کە خۆی لە بنەڕەتدا تەنها (200) کورسی تێدابوو؟!.

لەو یادەدا سینەما گڕ دەگرێت و (285) منداڵ بەهۆی کاریگەری زۆری سوتان گیان لەدەست دەدەن و (12) منداڵ بەساخی دەرباز دەکرێن و ئەوانی تریش هەموویان بەهۆی سووتانەوە کەمئەندام دەبن.

هەر لەو ساڵەدا رۆژنامەیەکی ئیتالی بەو کارەساتە دەزانێت و بە دروستکردنی تابلۆیەک کە گوزارشت لە روداوەکە دەکات، وێنەی روداوەکە لە لاپەڕەیە یەکدا بڵاو دەکاتەوە.

لەوساکەوە تا بەمڕۆ دەگات، حکومەتەکانی سووریا لەئاست ئەو کارەساتە بێدەنگن!.

بەندە بۆ ڕۆژی سینەمای کوردیی کە لە 9/9/2020 لە ئەمنە سورەکەی پایتەختی سلێمانی بەڕێوەچوو، یەکێک لە پۆستەر و (ساڵنامەی یڵماز گونەی) مان کارەساتی سینەمای عامودا بوو، (مخابن نەمانتوانی) چاپی بکەین بۆیە لێرەداو بەو بۆنە کارەساتبارەوە بڵاوی دەکەمەوە.

درود بۆ گیانی پاکی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان (10 بۆ 12) ساڵاندا بوون و لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستدا.

تەمەن درێژی بۆ ئەوانەی لە ژیاندان.

ئەو روداوە گوماناویەش پەڵەیەکی ڕەشی شۆڤێنیە بەرامبەر بە منداڵانی کورد کراو نابێت لەبیر بکرێت.

بژی کورد و کوردستان


ئەم بابەتە 114 جار خوێندراوەتەوە