Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/11

- لە رۆژى 15/11/1795 چارلیس ئەمێدى‌ فیلیپ ڤان لو (Charles Amédée Philippe van Loo)، نیگارکێشى فه‌ره‌نسى لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/8/1719 لە شارى ریفۆڵى لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1862 گێرهارت هاوپتمان (Gerhart Hauptmann)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و شانۆنوس و نوسەرى  ئه‌ڵمانى لە دایکبووە، لە رۆژى 6/6/1946 لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە. لە ساڵى 1912 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووە، (3) دکتۆراى فەخرى لە زانکۆکانى (ئۆکسفۆرد، کارلوفا و کۆڵۆمبیا) پێبەخشراوە.

- لە رۆژى 15/11/1889 تەها حسێن (تەها حسێن عەلی سەلامە)، ئەدیب و رەخنەگر و ئه‌كادیمیستى میسرى لە گوندی کیلو لە شارى ئەلمنیاى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 28/10/1973 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1902 لە تەمەنى (3) ساڵى خراوەتە بەرخوێندنى ئاینى، لەتەمەنی (4) ساڵی تووشی نەخۆشی چاو دەبێت و چاوەکانی لە دەستدەدات و ژیان بە تاریکی دەباتە سەر، یەکێکە لە ئەدیب و رەخنەگرە گەورەکانی وڵاتی میسر کە نازناوی عەمیدی ئەدەبی عەرەبی لێنراوە، خاوەنى چەندین بڕوانامەیە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا، شارستانیەتی ئیسلامی و لەگەڵ خوێندنی زانستی دەروونناسی، لە ساڵی 1919 وەکو مامۆستا وانەی وتۆتەوە و راگری کۆلێژ بووە،  لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 1950 وەزیری ڕۆشنبیریی میسر بووە.

- لە رۆژى 15/11/1908 فاتمه‌ روشدى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئەسکەندەیە لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1996 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1916 هنریک سینکیفیچ (Henryk Sienkiewicz)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى پۆڵه‌ندى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى فیفى لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/5/1846 لە دایکبووە، لە ساڵى 1905 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 15/11/1917 ئیمیل دورکایم (Émile Durkheim)، فه‌یله‌سوف و ئه‌كادیمیستى فه‌ره‌نسى لە تەمەنى (59) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1858 لە شارى ئیگیناڵ لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1932 ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 11/12/2011 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

-لە رۆژى 15/11/1932 پیتولا کلارک (Petula Clark)، ژنه‌ ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى ئینگلیزى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1936 مونا به‌در، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 وەک شاجوانى میسر لە لایەن گۆڤارى (جیل) دیاریکراوە.

- لە رۆژى 15/11/1938 سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1942 دانییل بارینبۆم (Daniel Barenboim)، موزیسیان و سه‌رۆکى ئۆرکستراى ئه‌رجه‌نتینى لە شارى بوینس ئەیرس پایتەختى ئەرجەنتین لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى عبرى لە قودس پێبەخشراوە.

- لە رۆژى 15/11/1973 ئەمیرە عابدى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1973 سیدنى تامیا پوایتیر (Sydney Tamiia Poitier)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1981 سامى شێخ  (Sammy Sheik)، ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1981 لامیتا فره‌نجیه‌، ژنه‌ ئه‌کته‌رى لوبنانى لە شارى زگرتا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1982 محه‌مه‌د فه‌راج، ئه‌کته‌رى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1984 مه‌دیحه‌ کنیفاتى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1989 به‌شایر حسێن، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و دەرهێنەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1991 شایلین وودلى (Shailene Diann Woodley)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە ناوچەى سیمى ڤالى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/2003 محەمەد شوکرى، رۆماننوس شانۆنوس و نوسه‌رى مەغریبى لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ربات کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1935 لە بەنى شیکر لە مەغریب لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/2019 حه‌سۆ شڤان شێخۆ، ئه‌کته‌ر و شانۆکار و گۆرانیبێژ و موزیسیانى دیاری کوردی ئێزدی به نه‌خۆشى ‌ کۆچی دوایی کردووه‌، خه‌ڵکی گوندی گر عزێری سه‌ر به‌ شارۆچکەى شنگال بوو، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایى توشى نه‌خۆشییه‌کی قورس ببوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى  گیان له‌ ده‌ستدانى و هه‌مان رۆژ له‌ مه‌راسیمێكدا به‌خاک سپێردرا، به‌شداری له‌ چه‌ندین‌ شانۆ و دراما و فیلمدا کردووه، گرنگترینیان له‌ گه‌ڵ تیپی گرعزێری هونه‌ری بووه


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە