Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 16/11

- لە رۆژى 16/11/1780 عەبدولغەنى ئەلجەمیل، شاعیر و خۆشنوسى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە رۆژى 26/5/1863 لە ته‌مه‌نى (83) ساڵى له‌ شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1891 ستێفان رۆستى (Stephan Rosti)، ئەکتەرى میسرى لە وڵاتى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/1964 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1916 مارى کوینى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى تنورین لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 25/11/2003 لە تەمەنى (87) ساڵى لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1922 محەمەد سەلمان، ئەکتەر و دەرهێنەرى لوبنانى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/9/1997 لە تەمەنى (74) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1922جوزیە ساراماگۆ ( José de Sousa Saramago)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسەرى پورتوگالى لە ناوچەى ئەزیناگا لە شارى ساناریم لە پورتوگال لە دایکبووە، لە رۆژى 18/6/2010 لە تەمەنى (87) ساڵى لە نەخۆشى لە جەزیرەى لانزروت لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1998 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 16/11/1935 حسێن شەربینی، ئه‌کته‌ری میسری لە قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/9/2007 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى قاهیرەى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1953 ساڵح حەمر، ئەکتەر و دەرهێنەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/11/1960 کلارک گابل (Clark Gable)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/2/1901 لە شارى کادیس لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1924 تاکو ساڵى 1960 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1964 ڤالریا برونى تیدێسچى (Valeria Bruni Tedeschi)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئیتاڵى لە شارى تۆرینۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/11/1970 ریکدۆ کوشى، نیگارکێشى مانگا یابانى لە دازایفۆ لە شارى فۆکۆکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/11/1974 مەها ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1977 ماگى جیلنهال (Maggie Gyllenhaal)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/11/1977 موریسیۆ ئەوشمان (Mauricio Ochmann)، ئەکتەرى مەکسیکى لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/11/1985 ئادیتیا ڕوی کاپوور، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمبای لە هیندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 لە یەکەمین فیلمدا بەناوى  (London Dreamsرۆڵى بینى، لە ساڵى 2013 خەڵاتی باشترین ئەکتەرى وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 16/11/1995 نوا گراى - کابى (Noah Gray-Cabey)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/11/2000 ئەحمەد کایا، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانی کورد له‌ ته‌مه‌نى (43) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێش لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس (پیرلاشیز) لە تەنیشت گۆڕی سینەماکاری بەناوبانگی کورد یەڵماز گۆنا بەخاکسپێردراوە، لە رۆژى 28/10/1957 لە شاری مەلەدیی باکوری کوردستان لە دایکبووە، لە نوسینى شیعردا دەستێکى باڵاى هەبووە، لە ساڵی 1985 ئە یەکەم ئەلبوومی بەناوی (مەگری کۆرپەکەم) بڵاوکردۆتەوە، بەڵام هەرزووی نۆبەرەکەی رووبەڕووی رق و تووڕەیی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێتەوە و قەدەغە دەکرێت، لە رۆژى 10/2/1999 کاتێک بووە براوەی خەڵاتێکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی چاپی تابلۆی، وەک باشترین گۆرانیبێژی ساڵی دیاریکرا و لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى وەردەگرت، وتی: "من گۆرانییەکی کوردیم لەناو ئەلبومە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم" دوای تەواو بوونی قسەکانی، چەندین ھونەرمەندی تورک ھێرشیان کردە سەری، لە رۆژى 30/4/199 دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ رۆژنامە و دەزگای راگەیاندن داوای حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ کرد، لە ساڵی 2000  بەیەکجاریی رووی لە فەرەنسا کرد، لەماوەی ژیانی هونەریدا (17) ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، لە دوای خۆشی (گوڵتەن)ی ھاوسەری ئەلبوومە تەواو نەکراوەکەی بەناوی (گوێ بگرە وڵاتە خۆشەویستەکەم) بڵاوکردەوە، چەن ئەلبوومێکی دیکەشی دوای خۆی بڵاوکرانەوە.

- لە رۆژى 16/11/2015 دیڤید کەنارى (David Canary)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى ویڵتون لە ویلایەتى کونیتیکت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/8/1938 لە ویلایەتى ئیندیانا لە دایکبووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە