رۆمانى خاتوونی بەغدا له نوسینى رۆماننوس و نوسهر و ئهكادیمیستى عێراقى شاكر نورى كرا به كوردى و بڵاوكرایهوه.
لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا رۆماننوس و نوسەر و وەرگێڕى كورد (شێرزاد هەینی) یەکەم ڕۆمانی نووسەری عێراقی شاکر نوری بەناونیشانی (خاتوونی بەغدا) له دووتوێى (470) لاپەڕەدا بڵاوكردهوه.
رۆمانهكه یهكێكى دیكه له زنجیره كتێیه چاپكراوهكانى ناوەندی رۆشنبیریى ڕەهەند و لە ژیانی کەسێکی واقیعییەوە وەرگیراوە کە ئەویش (مس بێڵ) ئەو ئافرەتە بەرپرسە بەریتانییەی کە دەستی لە بونیادنانی دەوڵەتی عێراقدا هەبووە و یەکێکە لە ئافرەتە کاریگەرەکانی مێژووی نوێی عێراق. رۆمانەکە ئەگەرچی لەسەر ئەم فیگۆرە دیارەی نێو مێژووی نوێی عێراقە، بەڵام شۆڕ دەبێتەوە بە چەند مەسەلەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووریی گەلانی عێراق. مس بێل، لەو فیگۆرە دیارانەی نێو مێژووی عێراقە کە جورئەتێکی زۆری هەبووە و چاونەترس بووە، وەکو لە رۆمانەکەدا خراوەتەڕوو زۆربەی کات بەبێ پاسەوان لە شەقامەکانی بەغدا پیاسەی کردووە. هاوکات یەکێک بووە لەو کەسانەی بەراستی عێراقی خۆش ویستووە و خەمی دروستکردنی دەوڵەتێکی بەهێزی بۆ عێراقییەکان خواردووە. هاوکات باس لەوەش دەکات کە لە کاتی دروستکردنی ئەو دەوڵەتەدا گەلێک فشاری لەسەر بووە، بۆیە بڕیار دەدات ئیتر هەرگیز ئەوکارەی لە عێراق کردنی لە هیچ شوێنێکی دیکە دووبارەی ناکاتەوە.
ڕۆمانەکە بۆ خوێنەر وەکو گەشتێکە بەنێو مێژووی ئەو وڵاتەی سەدەیەکە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و تا هەنووکەش تاکەکانی هەر لە نائارامیدا ژیان دەگوزەرێنن.
شاكر نورى له چهند دێرێكدا:
- پیشه: رۆماننوس و نوسهر و ئهكادیمیستى عێراقى
- له ساڵى 1959 له شارۆچكهى ههڵاڵه (جهلهولا) له دایكبووه.
- له ساڵى 1972 بڕوانامهى بهكالۆریۆسى له ئهدهبى ئینگلیزى له زانكۆى بهغداد بهدهستهێناوه.
- بۆ ماوهى (4) چوار ساڵ وهكو مامۆستاى وانهى ئینگلیزى له یهكێك له خوێندنگا ناوهندییهكانى شارى بهغداد وانهى وتۆتهوه.
- له ساڵى 1977 چوته فهڕهنسا و له شارى پاریس نیشتهجێ بووه.
- له ساڵى 1979 بڕوانامهى ماستهرى له راگهیاندن بهدهستهێناوه.
- له ساڵى 1983 بڕوانامهى دكتۆراى له زانكۆى سۆربۆن له بوارى سینهما و شانۆ بهدهستهێناوه.
- له ژمارهیهك رۆژنامه و گۆڤارى عێراقى و عهرهبى كارى كردووه.
- له رادیۆى مۆنتیكارلۆ و زانكۆى سۆربۆن كارى كردووه.
- خاوهنى ژمارهیهك رۆمانى چاپكراوه.
- له ساڵى 2017 رۆمانى خاتونى نوسیوه.
- له ئێستادا له دوبهى مامۆستای زانكۆیه.
وەرگێڕى رۆمانەکە لە چەند دێرێکدا:
- ناو: شێرزاد هەینى
- پیشە: رۆماننوس و نوسەر و وەرگێڕ.
- لە ساڵی 1955 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.
- بەشی رووپێویى لە ئامۆژگەی تەکنەلۆژیای بەغدا تەواوکردووە.
- دواى تەواوکردنى خوێندن لە لە شارەوانی هەولێر دامەزراوە.
- خاوەنى شەش منداڵە.
- لە ئێستادا لە شارەکانى هەولێر و ستۆکهۆڵم دەژیێت.