Asxilos.jpg

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیاننامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە.

نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز (چۆمان)ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەلاوێژ بەشی شانۆ. دەبێت.

زنجیرەی سێیەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتن، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن، و هەموو بوارەکان میگاراییەکانیش وەکو ئەسیناییەکان دەستێکی باڵاو دیاریان هەبووە، و کە یەکێک لەوانە هونەری شانۆ بووە، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا، کە بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان، لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنسیۆس) یان (باخۆس) دەسورایەوە، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە، خواوەند (دیۆنیسیۆس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر، وەکو میسری دێرین، و میزیۆپۆتامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین، و ڕۆمای دێرین.

 

 ژیان نامەی ئەم جارەمان، باس لە مێژووی ئەسخیلۆس دەکەین:

ژیاننامەی ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا، بە باوکی هونەری تراجیدی گریک (یۆنان) دادەنرێت،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێنانێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد، و هەروەها ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان)بووە، لە ساڵی (525 یان 524پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی ئایینپەروەر، و خەڵکی  شارۆچکە (قەزا) ی ئیلیوسیس (ئیلیفسینا)یە، واتا لە شارۆچکە (قەزا) ی ئیلیوسیس (ئیلیفسینا) سەر بە پارێزگای ئەتیکای خۆرئاوای وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە، و بەڵام زۆربەی کاتەکانی ژیانی لە ناو دەوڵەتە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)، لە تەمەنی (25) ساڵی دا بوو دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە، لەو شیعرانەدا باسی لە مەزنی خواوەندەکان و شکۆمەندی و دەسەڵاتی بە زەبریان لە سەر مرۆڤ و دەوروبەر دەکات، و هەروەها زمانی شیعری بەرزی لە تراجیدیاکانیدا بەکارهێناوە، چونکە وەکو دەڵێت نابێت پاڵەوانی تراجیدیاکان، کە لە خواوەند و نەوەکانیان و پاشا و شازادەکان پێکهاتوون، بە زمانی بازاڕیی بدوێن، کە ئەو زمانە شیعرییە بەرزییە پڕە لە ڕەوانبێژی و پاڕاوی و شکۆمەندی.

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) توانی گەلێک داهێنان بخاتە ناو هونەری شانۆی گریك  (یۆنان) ی دێرین، یەکێک لە گرنگترین ڕەهەندەکانی کارکردن و داهێنانی ئەسخیلۆس تێپەڕاندنی تاک ئەکتەری بوو، و ئەکتەرێکی دیکەشی بۆ شانۆکانی زیاد کرد، ئەوەش کارێک بوو، و بووە هۆی زیاد بوونی ڕەگەزی گفتوگۆ لە بەرامبەر بە ڕەگەزی گۆرانی یان سروودی کۆرس، و هەروەها توانی وا لە شانۆ بکات، توانای لە خۆ گرتنی ئەو بابەتانەی هەبێت کە ملمڵانێی نێوان تێڕوانینە جوداکان یان دژەکانی تێدا دەربکەوێت.

 ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) بایەخی داوە بە پەڕەپێدانی ڕووپۆش (ماسک) کە پێویست بوو چونکە تاکە ئەکتەرێک رۆڵی چەندان کەسێتی جودای لە ژن و پیاو لە سەر تەختی شانۆ دەگێڕا، بە جۆرێک بوو دەربڕێنێکی وردی لە بارەی ئادگارەکانی کەسێتییەکە و خەسڵەتە سەرەکییەکانی دەبەخشی (پاڵەوانێتی یان شەڕانگێزی یان هیچ و پووچی.....هتد)، و هەروەها بایەخی بە جل و بەرگی ئەکتەرەکان دەدا، هەتا لەگەڵ ئەو رۆڵانەدا  بگونجێت کە دەوری تێدا دەگێڕن.

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)، توانی لە ڕێگەی هەموو ئەو دۆزینەوە و زیاد کردنانەوە بۆ هونەری شانۆ، شانۆ و تێکست و کارەکانی پڕبکات لە واتای مەزن و قوڵ، کە زۆربەیان لە دەوری ویستی خودایی دەسووڕانەوە، وەکو بەهایەک کە ئاماژەیان بە هێڵێکی ڕاست و دروست دەدا، لە ناوەڕاستی ئەو ملمڵانێیانەی کە کۆمەڵگەی ئەو کاتەی گریك  (یۆنان) ی دێرین پێی گیرۆدە بوو.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) لە ماوەی ژیانی دا، نزیکەیی (78) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە،  بەڵام هەندێ سەرچاوەی تری مێژوویی دەڵێن نزیکەیی (90) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە، ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی، کە تەنها حەوت دانەی بە دەست ئێمە گەیشتووە.

ئەلکمین، ئەمیمۆن، ئافرەتانی تیروکەوان، ئافرەتە پەناهێندەکان، ئاگرۆ (رۆویرس)، ئاتالانتا، ئاثاماس، گفتوگۆی ژووری زاوایەتی، خەڵاتی چەک، پاشا، براسیسری، زانکۆی مەزن، کابەیرۆی (کاللیستۆ)، کاریانس (ئەوروپا)، منداڵانی هێرکولیس، سیرسی، ئافرەتانی کریت، سیکنوس، دانایدس، کچانی هیلیوس، کچانی فۆرسیس، نەوەکان، ئێدۆنیانەکان، میسرییەکان، یاوەرەکان، کلاوکوس پۆنتوس، کلاوکوس پۆنتیای، هیپسیپیل، ئیفیگینیا، ئیکسیۆن، لایوس، ئافرەتانی لیمنیان، شێر، لیکورگوس، میمنۆن، پیاوانی ئیلیسوسیس، نامەکان، میرمیدۆنس، میسیان، نیمیا، هێڵی دراگگیوس، پەرستیارانی دیۆنیسوس، ئۆریثیا، پالامیدیس، پینیلۆپ، پینثیوس، پیررهایبیدیس، فیکۆکتیتیس، فینیوس، ئافرەتانی فریجی (فریگیان)، پۆلیدیکتیس، کاهینەکان، پرۆمیثیوس هەڵگری ئاگر، پرۆمیثیوس فیر_کیندلیر، پرۆمیثیوسی ناڕێک، سیمیلی (هەڵگری ئاو)، هەڵهاتنی سیزیف، پرۆتیوس، ئەفسانە بەردەکەی سیزیف، سەیرکەرانی وەرزەش، یاری بەرزخ، ئەبو هول، گیانە گەڕۆکەکان، پەیوەندییەکان، ئافرەتانی تراکیا، ئافرەتانی ئەسینا کە دوو بەشە، ئافرەتانی سالامیس، خانتریا، لاوەکان، فارسەکان، ئۆدیسیا، حەوت دژی ثیبە، خواوەندەکانی تۆڵە، ئاگامەمنون، ئافرەتانی قوربانی هەڵگرەکان، هەڵمەتی شەراب.

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)، لە فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە، و هەروەها گەلێک جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە، و هەروەها بێجگە لەوەی شاعیر و شانۆنامە نوس بووە، و سەربازیش بووە، و بەشداری لە جەنگی دەشتی ماراثۆن ساڵی (490پ.ز) و جەنگی گەرووی سالامیسی ساڵی (480پ.ز) کردووە، کە لە نێوان سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی گریك (یۆنان) و سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی بەرپا بووە.

ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس)، لە کۆتایی ژیانی دا ڕووی کردە کۆلۆن (داگیرگە) ی سیراکۆزە لە هەرێمە دورگەی سیسلیا (صقلیە) ی وڵاتی ئیتاڵیای ئێستە، و لەوێ بە هۆی هێرشی ئاژەڵی دڕەندە بریندار بوو، کە هەر بەو هۆیەوە مرد، لە ساڵی (456)، و یان  لە تەمەنی (69) ساڵی یان لە تەمەنی (68) ساڵی دا، کۆچی دوایی کردووە، و هەر لەکۆلۆن (داگیرگە) ی سیراکۆزە ئەسپەردەی خاککراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت- بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د . سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین-وە، ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی، وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە