له چاپێكى ناوازهدا بۆ چهندهمین جار بهشێك له رۆمانهكانى ماکسێنس فێرمین، ڕۆماننوسى فەرەنسى چاپدهكرێنهوه.
ناوهندى رۆشنبیریى ئهدیبان له راگهیهندراوێكدا ههواڵى بڵاوكردنهوهى هەرچوار ڕۆمانى ماکسێنس فێرمین رۆماننوسى فهڕهنسى بهناونیشانى (بەفر، کەمانچە ڕەشەکە، ئەفیوون و هەنگەوان)ى بڵاوكردهوه، كه بهمزوانه له چاپێكى ناوازهدا بڵاودهكرێنهوه.
بهشێك لهم رۆمانانه پێشتر چهند جارێكى دیكه چاپكراون، كه نوسهر و وهرگێڕى كورد (ئازاد بەرزنجی) وهریگێڕاون بۆ زمانى كوردى.
ڕۆمانی بەفرله چهند دێرێكدا:
بەفر، ڕۆمانێکە دەربارەی جوانی و سپێتیی بەفر و هایکۆی ژاپۆنی. خودی ڕۆمانەکە فەزایەکی هایکۆیی هەیە و لە هایکۆنووسێک دەدوێت. ڕۆژێک هایکۆنووسەکە لەگەڵ باوکیدا بە تەنیشت ڕووبارێکەوە پیاسە دەکەن، هایکۆنووسە گەنجەکە بە باوکی دەڵێت: شیعر چییە؟ باوکی دەڵێت: شیعر ئەم ڕووبارەیە .
فێرمینی ڕۆماننووس لەم ڕۆمانەیدا بە شێوەیەکی زۆر سادە باس لە هەندێک کلتوور و ژیانی ژاپۆن دەکات، وەلێ سەرەڕای سادەیی ئامانجێکی جوان دەخاتە بەر دیدی خوێنەر، باس لە ژیانی کوڕێک دەکات کە وەکو باوکی نابێت بە ڕاهیب و سەرباز، بەڵکو دەبێت بە شاعیر.
مرۆڤ بۆ ئەوەی بژی وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت، پێویست ناکات هەمان ژیانی باوکی دووبارە بکاتەوە، بەو مانایە نا کە باوکی خراپە، بەڵکو بەو مانایەی کە جوانترە هەر کەسە و ڕەنگی ژیانی خۆی هەبێت و هەر کەسە و بە دوای خەونی خۆیدا بڕوات نەک هەموومان بە دوای یەک ژیان و یەک ڕەنگ و یەک خەوندا بڕۆی.
چەند گوتەیەک لە ڕۆمانی بەفر:
“کەسانێک کە دەژین، ڕۆڵی خۆیان دەبینن و دەمرن، کەسانێکیش کە بەسەر ترۆپکە بەرزەکانی ژیانەوە ڕێ دەبڕن و لەو ڕێگەیەشیاندا لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا هاوسەنگیی خۆیان دەپارێزن، ئەوانە هونەرمەندن ئەمانەی دوایش تەنافباز.”
“خۆشەویستی لە ڕۆیشتن دەچێت بەسەر تەنافدا و لە بەرزاییەكی زۆردا سەختترین شت ئەوەیە بەرەو پێشەوە بڕۆیت و نەكەویت.”