Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/11

- لە رۆژى 18/11/1860 ئگناتسە چان پادرفسکى (Ignacy Jan Paderewski)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى پۆڵەندى لە دایکبووە، لە رۆژى 29/6/1941 لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1874 کلارنس شبرد داى (Clarence Day)، شاعیر و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 28/12/1935 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1922 مارسیل پرۆست (Marcel Proust)، رۆماننوس و شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/7/1871 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1925 عەباس ترجمان، شاعر و وەرگێڕ و ئه‌كادیمیستى عێراقى ئێرانى لە شارى کەربەلا لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/2005 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1939 مارگریت ئیتوود (Margaret Atwood)، ژنه‌ رۆماننوس و چیرۆکننوس و شاعیر و رەخنەگرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى کەنەدی لە شارى ئۆتاواى کەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى هارڤارد وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/11/ 1949 ئەحمەد زەکی، ئەکتەرى میسرى لە شاری زەقاقیق لە دایکبووە، لە رۆژى 27/3/2005 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، نازناوی پڵنگە ئەسمرەکەی سینەمای لێنراوە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵی 1967 یەکەمین دەرکەوتنى لەسەر تەختى شانۆ بووە، کاتێک خوێندکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى شانۆ بووە، لە نێوان ساڵانى 1967 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى له‌ (64) فیلمى سینەمایی، (7) شانۆ و (19) دراماى تەلەفزیۆنیدا کردووە، بەر لە کۆچى دوایى کردنى کۆتا کارى رۆڵ بینین بوو لە فیلمی (حلیم)، بەڵام بەر لەوەى فیلمەکە ببینێ کۆچى دوایى کرد، بۆیە لە ساڵى 2006 دوای گۆڕینی چەند بەشێکی کارەکەى فیلمەکە نمایشکرا.

- لە رۆژى 18/11/1952 پول ئیلوارد (Paul Éluard)، شاعیری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (56) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لەش ارى شارنتۆن لو بۆن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/12/1895 لە شارى سان دۆنى لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/11/1953 ئیڤان بۆنین (Ivan Bunin)، شاعیر و ئه‌دیبب و نوسه‌رى روسى لە تەمەنى (83) ساڵى لە بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/10/1870 لە شارى فۆرۆنیج لە دایک بووە، لە ساڵى 1933 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/11/1955 کارتر پورول (Carter Burwell)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1957 ئیناس عەبدوڵڵا، ژنە ئەکتەرى میسرى لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1960 کیم وایلد (Kim Wilde)، ژنە گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1960 ئیلیزابێت پێرکنز (Elizabeth Perkins)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە ناوچەى گیونز لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1962 گۆران (عەبدوڵڵا سلێمان عەبدوڵڵا)، شاعیرى كورد له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى  بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى سلێمانى کۆچى دوایى كردووە، لە ساڵى 1904 لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە، جگە لە نوسینى شیعر دەستێکی باڵاشى لە بواری پەخشاندا هەبووە و شارەزایى زۆرى لە ئەدەبیاتی گەلانی تر وەک تورک و ئینگلیزی هەبووە، هاوکات رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسیی بووە، لەساڵى 1950 یەکەمین کۆمەڵە شێعری بە ناوی (بەھەشت و یادگار) لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغداد لە چاپدراوە، چەندین جار بەهۆى هەڵوێستەكانى زیندانى كراوە و دورخراوەتەوە لە زێدى خۆی، خاوەنى چەندین بەرهەمى چاپکراوى خۆیەتى، لەوانە: (بەھەشت و یادگار، فرمێسک و ھونەر، سروشت و دەروون، لاوک و پەیام، دیوانی گۆران).

- لە رۆژى 18/11/1966 نەوال کوێتى، ژنە گۆرانیبێژى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1968 ئەوین ویلسون (Owen Wilson)، ئەکتەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1969 ئەحمەد حلمى، ئەکتەرى میسرى لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1976 مونا زەکى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1978 مروە عەبدولمنعەم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1984 نایانتارا (Nayanthara)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى بنگالور لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1992 مه‌له‌ک سوکه‌ر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/12/1930 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/2003 مایکل کامن (Michael Arnold Kamen)، ئاوازدانەر و موزیسیانى نوسه‌رى گۆرانى و شاعیرى گۆرانى ئەمەریکى لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1948 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/2005 تحیە ئەنسارى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/12/1962 لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە