Kteb.jpg

سلێمانی، نووسەران و کتێبەکانیان لە پێشەنگای کتێبدەبن

پێشەنگای کتێب وەک بۆنەیەکی کلتووری گرنگ ساڵانە لە شاری سلێمانی و هەولێر سازدەدرێت و تیایدا بە ئامادەیی زۆرێک لە دەزگا گرنگەکانی جیهان. لە زمانەکانی جیهانەوە کتێبەکان بە داشکاندن دەفرۆشرێن و نمایشدەکرێن بۆ خوێنەران.

 ئەمساڵیش له‌ رۆژى 18/11/2020 له‌ ژێر دروشمى (بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ كتێب هاوڕێ‌ دەبین) ‌ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە بەشداری چەندین ناوەند و بڵاوکراوەی ناوخۆیی و دەرەوە لە دووەمین خولی خۆیدا كردوە، وا بڕیاره تا رۆژى 27/11/2020 به‌رده‌وام بێت.

پێشانگاكه‌ بەچاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل بەڕێوەدەچێت، ڕووبەری (10) هەزار مەتر چوارگۆشەی بۆ دیاریکراوە، کە زیاتر لە (350) کۆمپانیا بەشداری دەکەن، لە (15) پانزه‌ وڵاتی جیھانەوە، تەواوی ئەو ڕێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوای دەکات لەناو پێشانگاکەدا جێ بەجێدەکرێت تا هاوڵاتیان سەلامەتبن و پارێزراوبن لە هەموو جۆرە بەرکەوتن و توشبون بە کۆرۆنا.

ئەمساڵ نەشری چەشمە لە وڵاتی ئێرانەوە بەسەدان کتێبی زۆر باشی خۆیی و نەشری سالس و ماهی و چەندین ناشری ترەوە بەشدارە لە پێشانگاکە. ژووری 226.

 هەروەها کتێبخانە کوردییەکانی وەک ناوەندی ئەندێشە و دەزگای سەردەم و کتێبفرۆشی غەزەلنووس و ئادگار و ئەوانیتر لەوێ ئامادەییان هەیە و کتێبەکانیان بە داشکاندن بەردەستە.

 پێشەنگای کتێب لە بەیانییەوە تا ئێوارە کراوەدەبێت.   


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە