Johan_Wolfgang_Von_Goethe.jpg

گۆتە: ئێمە لە کوێ لە دایک بووین؟

گۆتە - وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: ئاکۆ ئەلیاسی

 

ئێمە لە کوێ لە دایک بووین؟

لە قۆزاخەی ئەوینەوە!

ئێمە چۆن لە بیری یەکتر ئەچینەوە؟

لە نەبوونی ئەوینەوە!

مە چی لێکمان ئەبەستێتۆ؟

گرێیەک لە ئەوینەوە!

ئاخۆ ئەوین دەدۆزرێتۆ؟

هەر لە ڕێگای ئەوینەوە!

هۆکارێک بۆ بڕانەوەی گریانمان؟

تەنیا بەهۆی ئەوینەوە!

ئەوەی کەوا دیسانەوە یەکمان دەخا؟

هەر لە چاوی ئەوینەوە!

 

لە ٢٨ی ئاوگوستی ١٧٤٩ لە فرانکفۆرتی   Johan Wolfgang von Goethe یوهان ڤۆڵفگانگ فۆن گۆتە

ئاڵمان لە دایک بوو و لە ٢٢ی مارسی ١٨٢٣ لە ڤایمار کۆچی دوایی کرد. گۆتە شاعیر، ئەدیب، نووسەر، وێنەکێش، لێکۆڵەر،نووسەر، باوەڕمەند بە فەلسەفەی  سروشت، فەیلەسۆف و سیاسەتمەداری ئاڵمانی بوو.

ئەو لە ناوبانگیدا،  بە یەکێک لە گرینگترین ئەدیبانی ئاڵمانی و "بزووتنەوەی ڤایمار کلاسیک" و هەروەها قوتابخانەی ڕۆمانتیسم بە ناوبانگە. گۆتە بە داهێنەری زمان و گەورە شاعیری ئاڵمان ناسراوە. ناوبراو  لە گەورە پیاوانی فەرهەنگیی سەدەکانی ١٨ و ١٩ی ئەورووپا و بە یەکێک لە دیارترین ئەدیبانی جیهان ناسراوە. گۆتەی ئاڵمانی، شێکسپێری ئینگلیزی، هومەری یونانی  و دانتەی ئیتالیایی، بە چوار کوچکە و چوار کۆڵەکەی سەرکیی ئەدەبیاتی ئەورووپا  ناسراون.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە