Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/11

- لە رۆژى 20/11/1752 تۆماس شاترۆن (Thomas Chatterton)، شاعیرى ئینگلیزى لە شارى برستل لە دایکبووە، لە رۆژى 24/8/1770 لە تەمەنى (18) ساڵى بە نەخۆشى لە هۆلبۆرنى شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1851 میخائیل ئەلبۆف (Михаил Альбов)، رۆماننوس و نوسەرى روسى لە شارى سانت بتربۆرگ لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1911 لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى سانت بتربۆرگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1855 جوزیە رویس (Josiah Royce)، فەیلەسوف ونوسه‌ر و ئه‌كادیمستى ئەمەریکى لە گراس فالى لە شارى نیفادا لە دایکبووە، لە رۆژى 14/9/1916 لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى کامبریدج کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1857 هێلینا ویسترمارک (Helena Westermarck)، نیگاركێش و نوسەرى فنلەندى لە شارى هیلسنکى لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/1938 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى هیلسنکى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1858 سەلما لاگرلۆف (Selma Lagerlöf)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى سویدى لە مارباکاى شارى فارملاند لە دایکبووە، لە رۆژى 16/3/1940 لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە مارباکاى شارى فارملاند کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1909 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/11/1862 ئیدوارد ویسترمارک (Edvard Westermarck)، فەیلەسوف و نوسەرى فینلەندى لە شارى هلسنکى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/9/1939 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى رەئسیبۆرى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1873 دانیال گریگۆرى ماسۆن (Daniel Gregory Mason)، ئاوازدانەر و موزیسیان و رەخنەگرى موزیکى ئەمەریکى لە شارى برۆکلین لە دایکبووە، لە رۆژى 4/12/1953 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى گرینۆیتچ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1883 ئیدوین ئەوگست (Edwin August)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى سانت لویس لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/1964 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى هۆلیود کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1890 رۆبەرت ئەرمسترونگ (Robert Armstrong)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ساگیناو لە دایکبووە، لە رۆژى 20/4/1973 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى سانتا مۆنیکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1891 ریجناڵد دینى (Reginald Denny)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 16/6/1967 لە تەمەنى (76) ساڵى بە جەڵتەى مێشک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1894 ئەنتۆن روبنشتاین (Anton Rubinstein)، ئاوازدانەر و موزیسیان و ئه‌كادیمیستى روسى لە شارى بیتیرهۆف کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/11/1829 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1896 کارل مایر (Carl Mayer)، سیناریۆنوسى نەمساوى لە شارى گراتس لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 1/7/1944 لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1900 شستر گوڵد (Chester Gould)، نیگارکێشى ئەمەریکى لە شارى پاوانى لە دایکبووە، لە رۆژى 11/5/1985 لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى ودستۆک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1910 تۆلستۆی (لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی - Leo Tolstoy)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى روسی لە تەمەنى (82) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى ستابۆفى روسیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/9/ 1828 لە گوندى یاسنایا پۆلیانا لەشاری تولا لە دایکبووە، شارەزای زمانەکانی ئینگلیزى، فه‌ڕه‌نسى، ئه‌ڵمانى و ئیتاڵى بووه‌، له‌ ساڵى 1852 یەکەمین بەشی لە مێژووی ژیانی خۆی بەناوی (ساوایی) بڵاوکردۆته‌وه‌، لە ساڵی 1901 توشى نه‌خۆشى بووه‌ و نه‌خۆشیه‌كه‌ى زۆر ئازارى داوه‌ تا ئه‌و رۆژه‌ى كۆچى دوایى كردووه‌، لەکاتی پیریدا ھەموو موڵک و زەوی و زاری خۆی بەسەر جوتیارە ھەژارەکاندا دابەش کردووه‌.، ناودارترین ڕۆمانەکانی بریتین له‌ (شەڕ و ئاشتی)، (ئانا کارنینا)یە، بەڕای ڕەخنەگرانی جیھانی تۆڵستۆی بە گەورەترین نوسەری دنیا دادەنرێت و دیسان مەزنترین پیاوچاکیش بووە، بەرھەمەکانی زۆر بەدڵی خەڵکەکە بوون، لە ماوەی تەنیا (4) ساڵدا (12) میلیۆن دانە لە کتێبەکانی فرۆشران و بەزۆریش لەقاڵبی چاپی سادە و میللی دا چاپ دەکران تاکو ھەرزان بفرۆشرێن و بە گالێسکە بەسەر خەڵکە خوێندەوارەکاندا دابەش بکرێن، له‌ ساڵى 1912 دوو ساڵ دواى كۆچى دوایى فلیمی کۆچی پیاوە گەورەکە له‌سه‌ر ژیانى بەرھەمھێنراوه‌.

- لە رۆژى 20/11/1913 سەعید ئەبوبەکر، ئەکتەرى میسرى لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/10/1971 لە تەمەنى (57) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1915 کۆن ئیچیکاوا (Kon Ichikawa)، سیناریۆنوس و ده‌رهێنه‌رى یابانى لە شارى ئیسە لە دایکبووە، لە رۆژى 13/2/2008 لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1916 ئیفلین کیس (Evelyn Louise Keyes)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى پۆرت ئەرسر لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 4/7/2008 لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مۆنتیسیتۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1920 دۆگلاس دیک (Douglas Dick)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى چارلستۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 19/12/2015 لە تەمەنى (95) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1923 دانى دایتۆن (Danny Dayton)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى جیرسى سیتى لە دایکبووە، لە رۆژى 6/2/1999 لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1923 نادین گوردیمیر (Nadine Gordimer)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و چیرۆکنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئەفریقیاى باشور لە دایکبووە، لە رۆژى 13/7/2014 لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى جوهانسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1991 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/11/1925 جۆن کریستى (June Christy)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى سیرینگ فیڵد لە دایکبووە، لە رۆژى 21/6/1990 لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى شیرمان ئەوکس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1925 مایا پلیستسکایا (Maja Plissezkaja)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەرى روسى لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 2/5/2015 لە تەمەنى (89) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى میونخ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1926 جۆن گاردنەر (John Gardner)، رۆماننوس و سیناریۆنوس نوسەرى ئینگلیزى لە شارى نورسمبرلاند لە دایکبووە، لە رۆژى 3/8/2007 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1927 ئیستیل بارسۆنز (Estelle Parsons)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى ماربلهید لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1927 فۆلفگانگ شرایر (Wolfgang Schreyer)، سیناریۆنوس و نوسەرى ئەڵمانى لە شارى مگدبۆرگ لە دایکبووە، لە رۆژى 14/11/2017 لە تەمەنى (90) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1928 ئەلێکسیس باتالۆف (Aleksey Batalov)، ئەکتەر و دەرهێنەرى روسى لە دایکبووە، لە رۆژى 15/6/2017 لە تەمەنى (88) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1928 فرانکلین کوفر (Franklin Cover)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کلیفلاند لە دایکبووە، لە رۆژى 5/2/2006 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئینگلود کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1929 جیرى هاردین (Jerry Hardin)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1929 رایمۆند لفیفر (Raymond Lefèvre)، ئاوازدانەر و موزیسیانى فەڕەنسى لە شارى کالیە لە دایکبووە، لە رۆژى 27/6/2008 لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1930 ئارون هیرنان (Aarón Hernán)، ئەکتەرى مەکسیکى لە شارى کامارگۆ لە دایکبووە، له‌ رۆژى 26/4/2020 له‌ ته‌مه‌نى (89) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى مه‌كسیكۆ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 20/11/1932 ریچار داوسۆن (Richard Dawson)، ئەکتەرى ئینگلیزى ئەمەریکى لە شارى جۆسبۆرت لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/6/2012 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1934 فەیروز (نیهاد رزق وەدیع حەداد)، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و موزیسیان لوبنانى لە گوندی دەبیە لە ناوچەی شوفی شاخاوی بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1940 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، چەندین نازناوى پێبەخشراوە، لەوانە: شاژنى گۆرانى عەرەبى، یاسەمینى شام، بولبولى خۆرهەڵات، سیمبولی خەمەکانی لوبنان.....،

- لە رۆژى 20/11/1934 پاکۆ ئیبانیز (Paco Ibáñez)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئیسپانى لە شارى فالانسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1935 برلنتی عه‌بدولحه‌مید، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/12/2010 لە تەمەنى (75) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1952 تاکو ساڵى 1988 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1938 کۆلین فۆکس (Colin Fox)، ئەکتەرى کەنەدى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1940 هیلما ساندرز- برامز (Helma Sanders-Brahms)، ژنە دەرهێنەر و سیناریۆنوسى ئەڵمانى لە شارى ئیمدین لە دایکبووە، لە رۆژى 27/5/2014 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1942 رۆبرت کوستانزو (Robert Costanzo)، ئەکتەرى و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى برۆکلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1942 بۆب ئەینشتاین (Bob Einstein)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە رۆژى 2/1/2019 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئیندیال ویلز کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1942 نۆرمان گرینبۆم (Norman Greenbaum)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و نوسەرى گۆرانى ئەمەریکى لە شارى مالدن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1942 میریدیت مۆنک (Meredith Monk)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1943 فیرونیکا هامل (Veronica Hamel)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى فیلادلفیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1945 دیبۆرا ئەیزنبرگ (Deborah Eisenberg)، ژنە ئەکتەر و نوسەرى ئەمەریکى لە گوندى وینتکا لە ویلایەتى ئیلینوى  لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1946 دوین ئەلمان (Howard Duane Allman)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى شاعیرى گۆرانى ئەمەریکى لە شارى ناشفیل لە ویلایەتى تینیسى لە دایکبووە، لە رۆژى 29/10/1971 لە تەمەنى (25) ساڵى لە شارى ماکون لە ویلایەتى جۆرجیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1947 جۆڤ والش (Joseph Fidler Walsh)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیان و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى ویتشیتا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1948 باربرا هیندرکس (Barbara Hendricks)، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و موزیسیانى ئەمەریکى سویدى لە شارى ستیفنز لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1948 ریچارد ماسۆر (Richard Masur)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1950 گارى گرین (Gary Green)، موزیسیانى ئینگلیزى لە شارى سترۆد گرین لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1951 رودجەر بامباس (Rodger Albert Bumpass)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لیتل رۆک لە ویلایەتى ئەرکنساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1952 بینیدتو کورچە (Benedetto Croce)، فەیلەسوف و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسەری ئیتالی لە تەمەنى (86) ساڵى لەشارى ناپۆلى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/2/1866  لە شارى بیسکاسیرولى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1954 ریچارد بروکر (Richard Brooker)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 8/4/2013 لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1954 فرانک مارینۆ (Frank Marino)، موزیسیانى کەنەدى لە شارى مۆنترالب لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1956 بۆ دێریک (Bo Derek)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لونگ بیچ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1959 شون یونگ (Sean Young)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لویزفیل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1961 جیم بریکمان (Jim Brickman)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئه‌مه‌ریكى لە شارى کلیفلاندا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1962 راجکومار هیرانى (Rajkumar Hirani)، دەرهێنەر و سیناریۆنوسى هیندى لە شارى ناگور لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1963 مینگ ناون (Ming-Na Wen)، ژنە ئەکتەرى چینى ئەمەریکى لە شارى کۆلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1965 تاکیشی کۆساو، ئەکتەر و گۆرانیبێژى یابانى لە شارى سایتاما لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1965 یوسیکى، موزیسیانى یابانى لە شارى تاتە یاما لە ویلایەتى تشیبا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1966 کیفن گیلبرت (Kevin Gilbert)، موزیسیان و گۆرانیبێژ ئەمەریکى لە شارى ساکرامنتۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/5/1996 لە تەمەنى (30) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1966 جیل تۆمپسۆن (Jill Thompson)، ژنه‌ نیگارکێش و نوسەرى ئەمەریکى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1968 پول شویرینگ (Paul T. Scheuring)، سناریۆنوس و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى ئەورورا لە ویلایەتى ئیلینوى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1971 جویل مکهیل (Joel Edward McHale)، ئەکتەر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى رۆماى ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1973 ئەنجلیکا بریدگز (Angelica Bridges)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى هاریسونفیل لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1974 فلۆریان دیفید فیتز (Florian David Fitz)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەڵمانى لە شارى میونغ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1975 دیریکس بنتلى (Dieriks Bentley)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى فینیکس لە ویلایەتى ئەریزونا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1975 جوشوا گومیز (Joshua Gomez)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1976 لورا هاریس (Laura Harris)، ژنە ئەکتەرى کەنەدى لە شارى فانکوفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1976 توشار کاپور (Tushar kapoor)، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، یەکەمین دەرکەوتنی لە بۆلیود لە فیلمی موجی کوچ کێهنا بوو لەم ساڵەدا، لە زانکۆی میشیغان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خوێندنی تەواو کردووە. 

- لە رۆژى 20/11/1976 عەبدولعەزیز جەواهیرى، شاعیر و وەرگێڕى ئەدەبى عێراقى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1890 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1977 جۆش تورنر (Josh Turner)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى فلۆرنس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1978 نادین فیلاسکیز ( Nadine Velazquez)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە ویلایەتى ئیلنوى لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1978 جۆرجیۆ دى شیریکۆ (Giorgio de Chirico)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/7/1888 لە شارى فۆلۆس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1979 جایکوب پیتس (Jacob Pitts)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1980 ئیکۆ کویکى (Eiko Koike)، ژنە ئەکتەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1980 ئانا کاترینا مۆراریۆ (Ana Caterina Morariu)، ژنە ئەکتەرى رۆمانى ئیتاڵى لە شارى کلوج ناپۆکا لە رۆمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1981 ئەندریا رایزبۆرۆ (Andrea Riseborough)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 خەڵاتى شانۆى جیهانى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/11/1981 ئۆرسۆلیا توت، ژنە ئەکتەرى مەجەرى لە شارى بیکیسکسابا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1981 کیمبرلى ولش (Kimberley Jane Walsh)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى برادفۆرد لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1982 مارجۆ ستیلى (Margo Stilley)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەهۆى رۆڵە سەرکەوتوەکانى ناوبانگى پەیداکرد.

- لە رۆژى 20/11/1984 ئالى، ژنە گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1984 هالى فایفر (Halley Feiffer)، ژنە ئەکتەر و شانۆنوسى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1984 جیریمى جۆردن (Jeremy Jordan)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کوربۆس کریستى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1985 دان بێرد (Dan Byrd)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ماریتا لە ویلایەتى جۆرجیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1986 ئاشلى فینک (Ashley Fink)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى هیوستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1987 ئەمیلیا روز بلێر (Amelia Rose Blaire)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/1988 ریس ویکفیلد (Rhys Wakefield)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئوستڕالى لە شارى کیرنز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/1989 کودى لینلى (Rhys Wakefield)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/11/2000 کونى تالوت (Connie Talbot)، ژنه‌ گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/2000 کالى پاتلۆ (Kalle Päätalo)، رۆماننوسى فنلەندى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى تامبیرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/11/1919 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/2005 منوتشەهر ئاتەشى، شاعیر و نوسەر و وەرگێڕى ئێرانى لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/9/1931 لە ناوچەى دشتسان لە شارى بوشەهەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/11/2006 رۆبەرت ئەلتمان (Robert Altman)، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/2/1925 لە شارى کانزاس سیتى لە دایکبووە، لە ساڵى 1947 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە