فیلمى (کۆڤید 69) نوێترین كارى سینەماکارى کورد (کەریمۆک غەفور)ه و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنى دهكرێت.
ئەم فیلمە، له سیناریۆى (سەفین قانع) و نواندنى هەریەک لە (هەردێ سەمیر و سارا عیزەت)ە و كهریمۆك خۆى دهرهێنانى بۆ كردووه، سهبارهت بهم بهرههمه تایبەت بە سایتى (گەلاوێژ) دەرهێنەرى فیلمەکە وتى: "هەمیشە پێموایە دەبێت دەست بۆ ئەو بابەتە هەستیارانەی ناو کۆمەڵ ببەین کە لەگەڵیدا دەژین و قسەکردن لەسەریان بڤەیە، ئەو مژارانەی بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێمەی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە و نابنە سەرچاوەی فیلم و تێکستی ئەدەبی، ئیشکردن لەسەر ئەم بابەتانە هەم بوێری دەوێ و هەم هەستیاری، بوێری بەو مانایەی کۆمەڵگە خۆی لەباسکردنیان دەبوێری و ترسی گەورەی هەیە ببنە بابەتی وتووێژ، بۆیە وەک پشیلە هەر خەریکی شاردنەوەی ئەم پاشەڕۆیانەن، لە ئەنجامدا بەچەندین شیوازی ناسروشتی و نەشیاو هەندێ جاریش تاوان بەدیار دەکەون".
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو دەرهێنەرە وتى: "من لە فیلمی (کۆڤید 69) دا، ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەنەخۆشی ناو دەبم، ڕێک وایە کە چاودێری و ترس و تۆقین تێکەڵی پەیوەندیەکان بوو، کارەکتەرەکان سروشتیانە مامەڵە ناکەن، ئیدی نەخۆشییەک دروونی مرۆڤەکان لەبارێکی نا ئارام و نا ئاسایی دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆکاری چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی، کە رۆژانە لە میدیاکانەوە دەیبیستین و دەیبینین.