Adonis.jpg

گوڵى مادده‌

ئه‌دۆنیس - وه‌ر‌گیڕانى ته‌ڵعه‌ت تاهیر

لۆژیك له‌ناو ده‌ستمدا خه‌وت.

شیعریش شه‌ونخوون بوو، له‌گه‌ڵ كیمیاى شته‌كاندا سه‌ماى ده‌كرد،

ئاى.. خۆزگه‌ كیمیا دوو مه‌مكى ده‌بوو!

له‌و شه‌وه‌دا، نزیكترین هاوڕێم مرد. ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ڕژایه‌ قه‌بریه‌وه‌،

ده‌ستم گرت و بردمه‌وه‌ ماڵى خۆى.

هاوارم كرد: ئه‌ى عه‌قڵ، بۆچى جلوبه‌رگى ئه‌ستێره‌كانت برد و

جه‌سته‌یانت له‌یاد كرد؟

وا تێده‌گه‌م كه‌ زه‌وى له‌ چێشتخانه‌ى عاشقه‌ سه‌ماویه‌كانیدا خه‌ریكه‌ ده‌سوتێ.

غه‌یبێكه‌/ تاوه‌كو باشتر بیبینم، روخسارى به‌ گوڵى مادده‌ راده‌مووسم.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە