Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 21/11

- لە رۆژى 21/11/1694 ڤۆلتێر (Voltaire) فرانسوا مارى ئەرویە، شاعیر و شانۆنوس و نوسەر و فەیلەسوفى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 30/5/1778 لە ته‌مه‌نى (84) ساڵى له‌ شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و له‌ گۆڕستانى ناوداران (پانسیۆن) له‌ شارى پاریس به‌خاكسپێردراوه‌، له‌ نێوان ساڵانى 1704 تاكه‌ 1711 خوێندنی لە خوێندنگه‌ى (لویسی گەورە) تەواو كردووە، لە ساڵی 1715 هۆنراوەی لە دژی (فلیپی دووەم)ی بنەماڵەی (ئورلئان) نووسیووه‌، كە بووە هۆی دوورخرانەوەی لە فەڕەنسا، دوای ماوەیەك لێبوردنی بۆ دەرچوو، له‌ ساڵى 1717 جارێكى دیكه‌ لە زیندانى باستیل زیندانى كرایه‌وه‌ و هه‌ر له‌وێ ناوى فولتێرى وەك نازناوێك بۆخۆى هەڵبژاردووه‌، له‌ ساڵى 1718 له‌ زیندان ئازادكراوه‌ و ژیانێكی خۆش و بەختەوەری هەبووه‌، لە ساڵی 1723 لەبارەی (هنری چوارەم) چەند هۆنراوەیەكی نووسی و بە ناوی (هونەریاد) بڵاوی كرۆته‌وه‌، لە ساڵی 1724 شانۆیەكی لە پاریس پێشكەشكردووە، لە ساڵی 1776 ڕەخنەی لە شكسپیر گرتوه‌ و هۆنراوەكانی (ئیرەن) و (ئگاتۆكل)ی نووسیوە، لە ژیانی تایبەتیی خۆیدا خاوەنی گەلێک نامەی تایبەتییە، کە کۆی گشتییەکەی زیاترە لە (21) هەزار نامەیە، بە یەكێك لە بیریارە مەزنەكانی سەردەمی ڕۆشنگەری دادەنرێت، دژی هەموو جۆرە کۆیلایەتییەک بووە، هیواخواز بووە دەسەڵاتداران حوکمی خەلک بکەن و بە شێوەیەکی تۆلێڕانس و بەرژەوەندی خەڵکی بخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی خۆیان.

- لە رۆژى 21/11/1695 هێنری برسێل (Henry Purcell)، ئاوازدانەر و  دانه‌ری موزیكى ئینگلیزی لە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/9/1659 لە شارى وستمنستەر لە دایکبووە،

- لە رۆژى 18/10/1777 هێنریچ فۆن کلێست (Heinrich von Kleist)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى ئەڵمانى لە شارى فرانکفۆرت لە دایکبووە، لە رۆژى 21/11/1811 لە تەمەنى (34) ساڵى له‌ هه‌وڵێكى تیرۆرستى لەشارى بەرلین تیرۆكراوه‌.

- لە رۆژى 21/11/1898 رینیە ماگرێت (René Magritte)، نیگارکێشى بەلجیکى لە شارى لیزن لە دایکبووە، لە رۆژى 15/8/1967 لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى برۆکسل کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 21/11/1902 ئیساك سنگەر (Isaac Bashevis)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى پۆڵه‌ندى ئەمریكی له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 24/7/1991 له‌ ته‌مه‌نى (88) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك له‌ شارى میامى له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1978 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 21/11/1945 گۆلدى هاون (Goldie Hawn)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى واشنتۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1946 قاسم ملاک، ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1958 دیفید رایفرز (David Reivers)، ئەکتەرى جامایکى لە شارى کینگستۆن پایتەختى جامیکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1963 نیکۆلیت شێریدان (Nicollette Sheridan)، ژنە ئەکتەرى بەریتانى لە شارى ورسینگ لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1965 ئەلکسەندەر سدیق (Alexander Siddig)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى ودمدنى لە سودان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1978 لوسیا جیمنیز (Lucía Jiménez)، ژنە ئەکتەرى ئیسپانى لە شارى سگۆفیە لە ئیسپامیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1982 ئارتى شهابریا، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1982 ریاز ساڵح حسێن، شاعیرى سورى لە تەمەنى (28) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 10/3/1954 لە شارى درعا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1993 بیل بیکسبى (Bill Bixby)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1934 لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1995 لەیلا موراد، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/2/1918 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/2013 ئۆسامە عەبدولڕەحمان، نوسەر و شاعیرى سعودى لە ته‌مه‌نى (71) ساڵى له‌ شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 لە شارى مەدینە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە