ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) له درێژه‌ى چالاكییه‌كانیدا پیشانگەیه‌كی شێوه‌كارى بەبەشداری (11) هونەرمەندی شێوەکار لە کوردستاندا ده‌كاته‌وه.
وا بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه 22 /11/2020 كاژێر (3)ى دواى نیوه‌ڕۆ لە هۆڵی گەلەری ئەمنەسورەکە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) له ژێرناونیشانى ( کەرنەڤاڵی سروشت) پیشانگەیه‌كی شێوه‌كارى بەبەشداری (11) هونەرمەندی شێوەکار بكاته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیارى پێشانگه‌كه هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (محه‌مه‌د فه‌تاح) به سایتى گه‌لاوێژى راگه‌یاند، كه (11) هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان (کەرکوک، هەڵەبجە، سلێمانی، زاخۆ و خانەقین) تیایدا به‌شدارن و رۆژانه له دوكاتى جیادا پێاشنگاكه ده‌كرێته‌وه و بۆ ماوه‌ى (3) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه پێشانگاكه به‌سپۆنسه‌رى ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەته و (92) تابلۆى شێوه‌كاران بۆ رۆژى پێشانگاكه ئاماده‌كراوه و سه‌رجه‌م تابلۆكانیش تایبه‌ت به سروشت.
سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌نده ناوى هونه‌رمه‌نده به‌شداربوه‌كانیش وتى: "هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان (حیكمه‌ت هندى، ساڵح نه‌جاڕ، سامان ئه‌بوبه‌كر، عه‌بدولڕه‌حمان میرزا، جه‌لال بۆسكانى، ئه‌یوب ره‌ووف، نه‌سرین فه‌تاح، سه‌باح جزراوى، به‌ها قه‌رداغى، كارزان غه‌ریب و محه‌مه‌د فه‌تاح) له پێشانگاكه هه‌ریه‌كه‌ى به چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شدارن.