دواى ئهوهى له ڕۆژی 21/10/2020 له شارى ههڵهبجه لە بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجە و ناوەندی کیمیابارانی کچان شانۆیی شینە لە شیندام نمایشكرا له شارى سلێمانیش شانۆییهكه نمایش دهكرێت.
وا بڕیاره رۆژى دووشهممه 23/11/2020 كاژێر (4)ى ئێواره بە هاوکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵهبەجە و و بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بەشی شانۆ شانۆیی (شینە لەشیندام) لە هۆڵی رۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایش بکرێت.
شانۆییهكه پێشتر له شاری هەڵەبجەی شەهید نمایشكراوه و یهكێكه له بهرههمهكانى گروپى (ز بۆ شانۆ)، كه گروپێکى شانۆییە و لە شارى هەڵەبجەى شەهید دامەزراوە، پێشتر هەمان گروپ لە ژێر ناوى (پانتایی شانۆى واڵا)دا کارە شانۆییەکانیان ئەنجام دەدا. ئەم شانۆیه له نووسین و دەرهێنانى (ڕاڤیار نەوزاد)ە و نواندنى بەشێک لە ئەندامانى گروپەکەن.
کارەکە بە ئایدیایەکی قایم و شیعرییەتێکی چڕ داپۆشراوە، ئەکتەرەکان بە وزەو هێزێکی ترەوە دەربادەربارەى کۆى پڕۆژەکە و کارەکتەرەکەیان قسەدەکەن.
دەربارەی ناوەڕۆکى کارە نوێیەکەیان دەرهێنەرى کارەکە "راڤیار نەوزاد" دەڵێ: ئەم بەرهەمە هەنگاوێکی نوێ و جیاوازی ئێمەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕوئیایانەی کەهەمانە بۆ شانۆیەکی "زیندو و زبر" و هەر ئەمەشە کرۆکی ناوی گروپەکەمانە. ئێمە هەوڵمان داوەوهەوڵ دەدەین نمایشێکی زیندو و جیاواز لەهەموو ڕویەکەوە بەرهەم بهێنێن. ناوەڕۆکى ئەم کارەشمان جیهانێکی نوێیە ، نوسینەوەیەکی نوێیە بۆ چیرۆکی میسۆلۆجی بون، تێک هەڵکێشکردنی ڕابردووی دوور و داهاتوی نزیکە لەیەک چیرۆکدا "چیرۆکی دروست بوون " دواتر دەربارەى شێوازى کارکردن و جیاوازییان لە گروپە شانۆییەکانى دیکە ئەو وتى: کارەکەمان شانۆی مۆدێرنە، گەڕانە بۆ فۆڕمێکی زبر و زیندوو، هەرچى جیاوازبوونیشە ئەوە شتێکە بینەر بڕیاری لێدەدات و ئێمەش هەوڵی بۆدەدەین و لەناوخۆماندا بۆ جیاوازییەکان دەگەڕێین. ئەزمونی گروپەکانی دیکەش بۆمانگرنگن.