Andr_Gide.jpg

لاپەڕەی شانزە: ئەندرێ جید

وەرگێڕانی: هێرش سەعید

باشترە ڕقیان لێت بێت وەک ئەوەی کە هەیت، نەوەکو خۆشیان بووێیت وەک ئەوەی کە نیت.

بڕوا بەوانە بکە کە بەدووای حەقیقەتدا دەگەڕێن. گومانت لەوانە هەبێ کە دەیدۆزنەوە.

مرۆڤ ناتوانێت ئۆقیانووسی نوێ بدۆزێتەوە تا پڕکێشی ئەوەی نەبێت، چاوی لە کەنار غافڵ کات.

ڕەنگی حەقیقەت خاکستەرییە.

تەنها ئەو شتانە جوانن کە ئیلهام لە شێتییەوە وەردەگرن و لە ئامادەگی ئاوەزدا دەنووسرێنەوە.

هەموو شتەکان پێشتر وتراون، بەڵام چونکە هیچ کەسێ گوێی لێ نەگرتوون، پێویستە لە سەرەتاوە بووترێنەوە.

ئیرەیی بردن بە خۆشیی کەسانی تر شێتییە. دەی ئەگەر ئەو خۆشییەی ئەوانت هەبێت بە دەردی چیت دەخوات!.

دەزانم خۆشیی حاڵەتێکی زۆر دەگمەن، زۆر گرانتر وە جوانترە لە خەم و پەژارە. هەر گاهـ ئەم دۆزینەوە مەزنەت بەدەست هێنا، دەبێ لە ئامێزی بگریت وەک ناچارییەکی ئاکاریی.

ئەوانەی لەگەڵ خۆیاندا ناتەبا نین، تەنها گەوجەکانن.

ئەوە یەکێکە لە یاساکانی ژیان کە هەر وەختێک دەرکەیەکمان لێ داخرا، دەرکەیەکی ترمان لێ دەکرێتۆ. بەڵام کارەسات لەوەدایە کە ئێمە هەر سەیری دەرگا داخراوەکە دەکەین و کراوەکە پشتگوێ دەخەین.

 لەودیو لەبخەندی ئەوەوە تەمەننای هیچم نەکردووە.. جگە لە ڕێکردن لەگەڵ ئەو، دەست لەناو دەست، بەدرێژایی ڕاگوزەرێکی هەتاونشین کە لەمبەر و ئەوبەری ڕێگەکەوە گوڵان سەریان دەرهێناوە.

هیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەم بەختەوەریمان، جگە لە یادەوەریی بەختەوەریمان.

گرنگترین شتانێک کە بووترێن، لەوانەیە ئەوانە بووبن کە من بۆ خۆم زۆربەی جار بە پێویستم نەزانیوە بیانڵێم. چونکە لای خۆم زۆر ڕوون و ئاشکرا بوون.

تاقە هونەرێک کە لەگەڵ مندا بگونجێت ئەوەیە کە لە نائارامییەوە سەرهەڵدەدا و ئارەزووی گەشتن بە کامی دڵ دەکات.

(لەبەرئەوە) ئەو وشەیەیە کە شاعیرەکان نابێت بیناسن.

پێشوازی لێ بکە، لە هەر شتێک دێت بەرەو ڕووت. بەدەر لەمە تاسەی هیچی تر مەکە.

دەنێو چیرۆکی خۆشبەختی دا، دەبێ چی هەبێت؟ جگە لەو کەسەی کە ئامادە و سازی کرد، جگە لەو کەسەی کە وێران و فەنای کرد؟


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە