ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند له درێژه زنجیره كتێبه چاپكراوهكانیدا كتێبى هونەری نووسینی سیناریۆ بڵاوكرده‌وه.
کتێبی (هونەری نووسینی سیناریۆ)، له نوسینى رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆنوس و نوسهرى ئه‌مه‌ریكى (یوجین ڤاڵ)ه و (خەسرەو محمود میراودەلی) کردوویەتی بە کوردی و (شادمان محەمەد) پێداچوونەوەی بۆ کردووە، یه‌كێكیشه له و دوو کتێبه‌ى تایبه‌ته به سینەما، كه ناوه‌نده‌كه گرنگى بوارى سینه‌ما ده‌دات، بەتایبەت ئەو بوارەی لای كورد كارى له‌سه‌ر نه‌كرابێت، كتێبێكه بە قوڵی ڕۆچۆتە ناو قۆناغە یەک بە دوای یەکەکانی نوسینی سیناریۆوە ھەر لە خاڵی سفری نوسینەوە تاوەکو خاڵی کۆتایی و ئامادەکردنی بۆ فیلم.
یوجین ڤاڵ (Eugene Vale) له چه‌ند دێرێكدا:
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆنوس و نوسهرى ئه‌مه‌ریكى.
- له رۆژى 11/4/1916 له سویسرا له دایكبووه.
- له رۆژى 2/5/1997 له ته‌مه‌نى (81) ساڵى له ماڵه‌كه‌ى خۆى لله شارى لوس ئه‌نجلوس له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه.
- له ساڵى سیه‌كان چووه‌ته پاریس و له‌وێ درێژه به‌كاره ئه‌ده‌بیه‌كانى داوه.
- دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م چوته ئه‌مه‌ریكا و تاكۆتایى ژیانى له‌وێ نیشته‌جێ بووه.
- مامۆستاى وانه‌بێژ بوه له زانكۆى باشورى كالیفۆرنیا.
- کتێبی (هونەری نووسینی سیناریۆ)ى له‌لایه‌ن (خەسرەو محمود میراودەلی) كراوه بە کوردی و (شادمان محەمەد) پێداچوونەوەی بۆ كردووه.