Shano.jpg

ئیپسیچارموس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەلاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی چوارەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتن ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن ، و هەموو بوارەکان دەوڵەتە شارەکانی تریش وەکو ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و کە یەکێک لەوانە هونەری شانۆ بووە ، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا ، کە بنچینەی هونەری شانۆ لە لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان ، لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

  ژیاننامەی ئیپسیچارموس

ئیپسیچارموس، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراون ، بە یەکێک لە نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، بە باوکی هونەری کۆمیدیای گریک (یۆنان) دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا بکات.

 ئیپسیچارموس  یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) بووە ، لە ساڵی (550پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی شارە دوورگەی کۆس ، و خەڵکی  شارۆچکە (قەزا) ی ئیلیوسیس (ئیلیفسینا)یە ، واتا لە شارەدێ (ناحیە) ی کۆسی لە شارۆچکە (دۆیدیکاینس) ی سەر بە پارێزگای باشوری ئێژە (ئیجە_ئایگیان) وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئێژە (ئیجە_ئایگیان) ی سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و کاتێ منداڵ بووە  خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ کۆلۆن (داگیرگە) ی سیراکۆزە لە هەرێمە درووگەی سیسلیا (صقلیە) ی وڵاتی ئیتاڵیای ئێستە و تواوی ژیانی لەوێ بە سەر بردووە.

ئیپسیچارموس ، لە تەمەنی لاوی واتە گەنجیدا  دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی کردووە ، لەو شیعرانەدا باسی لە دیاردە دزێوەکانی ناو کۆمەڵگە کردووە و لە ڕێگەی شیعرەکانیەوە گاڵتەی پێکردوون و رەخنەی دژی سیستم و ئاین و خواوەندەکان ئاڕاستەکردووە.

ئیپسیچارموس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو ثسبيس و سۆفۆکلێس و یۆریپیدێس و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و چۆیریلۆس و کراتینوس و یۆن چیۆن و فۆرمیوس و سوساریۆن بووە ، کە لەگەڵ ئەواندا دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی و هونەری شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان هەبووە  .

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئیپسیچارموس

ئیپسیچارموس لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی (52) یان (53) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، کە تەنها ناوی سی و دوو  دانەی زانراوە ، و لەوانەی ناویان زانراوە تەنها چەند دەقێکی بە تەواوی بە دەست ئێمەی مرۆڤی ئەو سەردەمە ، واتا ئەوانەی فەوتاون گەیشتووە.

ئەلکیۆن ، ئامیکۆن (ئامیکوس) ، هارپاگای ، باکخای ، بۆوسیریس (بوسیریس) ، گا کای ثالاسسا (دەریا و زەوی) ، دیۆکالیۆن (دیوکاسالیۆن) ، دیۆنیسیۆن (دیۆنیسوسیس) دیفیلوس ، ئیلپیس و پلۆوتۆس (پارچە و سامان) ، هیۆرتاو ناسۆین ، ئیپینکیۆس ، هیراکلەیتۆس (هیراکلیتوس) ، ثیاریۆن (سپیکتاتۆرس) ، هیفایستۆس (هیفایستوس) ی کۆماستای (ریڤیلیوس) ، کیکلۆپس (کیکلۆپس) ، دورشمەکانی کای لۆگینیا ، میگاریس (ئافرەتانی میگارا) ، مینیس (ناودارەکان) ، ئۆدیسسیوس ناواگۆس (نوقوم بوونی کەشتی) ، ئۆریا (ساوساگی) ، پیریاللوس ، پارسەکان (فارسەکان) ، پیثۆن (مەیمون یان مەیمونە بچوکەکان) ، سییرینەس (سیرینوس) ، سکیریۆن ، سپینکس (ئەبو هول) تریاکادیس ، ترۆیس (پیاوانی تەروادە) ، فیلیۆکتیتیس (فیللۆکتییس) ، چۆریۆونیتوس (دانکیرس) ، چیاترایا (پۆتس).

ئیپسیچارموس ، وەکو هەموو شانۆ نامەکانی تری وڵاتی گریك  (یۆنان)ییە دێرینەکان لە فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و هەروەها گەلێک جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، و هەروەها بێجگە لەوەی شاعیر و شانۆنامە نوس بووە ، و فەیلەسوف بووە ، بەڵام نەزانراوە بەرهەمە فەلسەفەکانی چی لێهاتووە.

ئیپسیچارموس ، لە کۆتایی ژیانی دا ڕووی کردە کۆلۆن (داگیرگە) ی سیراکۆزە لە هەرێمە درووگەی سیسلیا (صقلیە) ی وڵاتی ئیتاڵیای ئێستە کۆچی دوایی کردووە ، لە ساڵی (460) ، و یان  لە تەمەنی (90) ساڵی ، کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەکۆلۆن (داگیرگە) ی سیراکۆزە ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت، بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د . سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین، وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان،تاران، 2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی، وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 136 جار خوێندراوەتەوە