ئه‌م بڵاوكراوه‌یه یه‌كه‌مین كتێبی شاعیر و پارێزه‌ر (ئیسماعیل سابیر)ـه، كه پێشتر به‌شێك له كاره‌كانی له فێستیڤاڵ و ماڵپه‌ڕه‌كان بینراوه. ئەم کتێبە ئێستا لە ژووری ماڵی وەفایی لە پێشەنگای کتێب دەستدەکەوێت.
كتێبه‌كه ده‌قێكی واڵای شیعریییه، وه‌ستان و سۆراغكردنه له‌به‌رده‌م شیوه‌نێكی ئه‌به‌دیی و نه‌بڕاوه‌ی بوون، زمانی فیكر تا ئاستێكی زۆری هه‌ڵوه‌سته‌كردن؛ له خزمه‌تی شعریهتدا وه‌گه‌ڕخراوه هه‌ربۆیه‌ش نایشارماوه پێدانی شوناسێكی دیاریكراو به‌م ته‌رزه شیعرییانه كه‌مێك سه‌خته هه‌م به‌هۆی شێوه پهخشانییهكهی هه‌میش به‌هۆی هزراندنی شیعرییه‌ت به‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی مانادا كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش فۆڕمێكی تێكچڕژاو بۆ خوێنه‌ر دروست بكات. به‌جۆرێك زمانێكی گرژ و تووڕه یان( بهڕهڵڵایانه)ـی شیعریی له‌به‌رده‌م دونیای ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌وه‌ی عه‌قڵ دركی پێ ده‌كات، له ده‌ربڕیندا ئه‌م شیعره وه‌ك تابۆی شوێنكاتی جه‌سته فۆكسی ده‌خاته‌وه سه‌ر، كه هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕه‌نگه دواتر ئیشكالیه‌ت یان دابڕانێك دروست بكات به‌رانبه‌ر فۆڕم و زمانی شیعری باو كه سه‌رتاپای شیعر و بڵاوكراوه‌ی دونیای كوردی ته‌نیوه. لێره‌وله‌وێش گه‌ڕان و باسكردنێك هه‌یه له عه‌شقێكی په‌تی كه نامۆیه به مرۆڤی ئه‌مڕۆ: تێكسته‌كه وه‌ك بهگژداچوونهوهیهك له پێناو بوون؛ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه و وه‌ك خه‌مێكی ئینسانی لێی دواوه.
په‌ره‌گرافێك له كتێبه‌كه:
ئه‌وه‌ی له‌شكر و چه‌ته‌كانی شه‌و ڕێی لێده‌گرن چه‌قۆی قافڵهكانی عه‌شقه كه‌وا چه‌قیوه به‌سه‌ر دڵماندا، ئه‌وه‌ی له كتێبخانه‌كان بۆی ده‌گه‌ڕێین ئهرشیفێكه دزراوه له چاره‌نووسماندا، ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه له ماڵه باوانماندا ــ هه‌میشه‌ییه؛ ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌ڵكه‌وتووی سۆراغی دۆزراوهمان، ئه‌وه‌ی شیوه‌نه وه‌ك گۆرانی نووساوه به قوڕگماندا، ئه‌وه‌ی ده‌ریده‌بڕین سه‌رتاپا خوێنه ده‌وره‌دراوه به ئاهی ساردمان، ئه‌وه‌ی له كهللهماندا زه‌خیره كراوه ئه‌فسانه‌ی وه‌فایه
ئێمه كه ده‌گه‌ڕێین
ده‌رده‌دارین
چونكه نایاندۆزینه‌وه له‌ناو چیڕۆك و تیۆره‌كانی جوانیدا.