Majid.jpg

ئێمە هیچین! لەپەراوێزی دوواین تۆماری (ژنکوژ)یدا

ماجد خەليل

ئێمە هیچین

کانگای کەلتوری کەئابەین

لەناو گینسی ژنکوژیدا

تەکساسێکی پڕ عەسابەین

٭٭٭٭٭٭٭

 ئێمە هیچین

هیچیش نەبووین

چەند ملیۆنێکی بچوکین

هێندەی پەنجەی

دەستانێکی بێ نینۆکین

٭٭٭٭٭٭

 یەکدوو پیری پەژیوان

دوو سێ گەنجی سەرهەڵگرتووین

 چەند زاڕۆیەک

رووبەئاگری ئایندەی

هێشتا نوستووین

٭٭٭٭٭٭٭

چەند عەیامە

چەقۆی رۆژگار

لەگەردنی ئێمە دەسوێ

چەند عەیامە

حەشیشی بیر

لە خاکی خەیاڵمان دەڕوێ

٭٭٭٭٭٭

 ئێمە هیچین

لەناو شەرمی شەهوەتماندا

چار شێوی شەرەف دەپۆشین

لە مێگەلی ویژدانماندا

خوێنی یەکتریی دەدۆشین

٭٭٭٭٭٭٭

 

ئێمە هیچین

دڵپیس و خەیاڵ خەراپین

لەئیبداعی ژنکوژیدا

مانشێتی ئاخەرین چاپین

 ٭٭٭٭٭

 ئێمە هیچین

کانگای کەلتوری کەئابەین

لەناو گینسی ژنکوژیدا

تەکساسێکی پڕ عەسابەین


ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە