شاعیر و نوسەری دیاری كوردستان حاجی قادر قادری ناسراو بە هیوا له ته‌مه‌نى (88) ساڵى بە هۆی نەخۆشی سیەکان لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌واڵى كۆچى دوایى شاعیر و نوسەری دیاری كوردستان حاجی قادر قادری ناسراو بە (هیوا)یان بڵاوكرده‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان حاجى قادر ماوه‌یه‌كه توشى نه‌خۆشى سییه‌كان بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى مردنه‌كه‌ى بووه، كه له رۆژى دووشه‌ممه 23/11/2020 له ته‌مه‌نى (88) لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و هه‌ر له‌و شاره‌ش گۆڕستانی شاعیران و نوسەرانی مەهاباد به‌خاكسپێردراوه.
حاجی قادر قادری له چه‌ند دێرێكدا:
- له ساڵی 1932 لە ئاوایی شێخاڵی شارى مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له دایكبووه.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و نوسەر و وەرگێڕ.
- نازناوى هیوا بووه.
- لە منداڵییەوە خولیای شیعر بووە.
- له ساڵى 1958 وەک مامۆستا لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەهاباد دامەزراوە.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی له یاسادا به‌ده‌ستهێناوه.
- خاوەن چاپ و بڵاوكراوه‌ى هیوا بووه، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی بۆ دەیان کتێبی بە زمانی کوردی و فارسی وەرگرتووە و لە چاپى داون.
- خاوه‌نى چه‌تد به‌رهه‌مێكى چاپكراوه، له‌وانه: (هەژارنامە، باخچەی بەهەشت، ئاڵەکۆک، چوارچیرۆک، دایە مەمدە بە گورگی، تەفسیری دوو سووڕەتی قوڕئان بە شێعر، گەنجینەی هیوا و گڕوکاش).
- له رۆژى 23/11/2020 له ته‌مه‌نى (88) ساڵى به‌هۆى نه‌خۆشى سییه‌كان له‌شارى مه‌هه‌باد كۆچى دوایى كردووه و له گۆڕستانی شاعیران و نوسەرانی مەهاباد به‌خاكسپێردراوه.