- لە رۆژى 24/11/1632 باروخ سبینوزا (Baruch Spinoza)، فەیلەسوف و وهرگێڕى هۆڵەندى لە شارى ئەمستردام لە دایکبووە، لە رۆژى 21/2/1677 لە تەمەنى (45) بە نەخۆشى سیل لە شارى لاهاى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1826 کارلۆ کولودی (Carlo Collodi)، رۆماننوس و نوسەری ئیتالی لە شارى فلۆرنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/10/1890 لە تەمەنى (63) ساڵى لەشارى فلۆرنسا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1870 لوتریامون (Comte de Lautréamont)، شاعیر و نوسهرى فەڕەنسى لە تەمەنى (24) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1846 لە شارى مۆنتیفیدیۆ پایتەختى ئۆرگواى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/1933 رەشوان تۆفیق، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە.
- له رۆژى 24/11/1936 شویکار (شویكار ئیبراهیم توب سقال)، ژنه ئهكتهر و گۆرانیبێژى میسرى له شارى ئهسكهندهریه له دایكبووه، له رۆژى 14/8/2020 له تهمهنى (83) ساڵى به نهخۆشى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1960 تاكو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1940 شەعبان حسێن، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 22/5/2013 لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بنها کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1946 میرفت ئەمین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1973 سوزان نەجمەددین، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دریکیش لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1977 کۆلن هانکس (Colin Hanks)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ساکرامنتۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/1978 ئینجى شەرەف، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 24/11/1978 کاسرین هیگڵ (Katherine Heigl)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى واسنتۆن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/1987 عهبدولرهحمان شهرقاوی، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسهری میسری لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1920 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/1992 سیودور ئیدیسۆن (Theodore Miller Edison)، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (94) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى وێست ئەورنج لە ویلایەتى نیوجیرسى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/7/1898 لە شارى لویلین پارک لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/1999 فرنادۆ فرنادیز (Fernando Fernández)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى مەکسیکى لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/11/1916 لە شارى مۆنتیرى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/2014 عەسام عەبەجى، ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى9/2/1941 لە شارى دیمەشق دایکبووە.
- لە رۆژى 24/11/2017 ئیبراهیم خەفاجى، شاعیرى سعودى لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى مەککە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1926 لە شارى مەککە لە دایکبووە، نوسەرى سرودى نیشتمانى سعودیە بووە و نازناوى شاعیرى نیشتمانى پێبەخشراوە.