Marywan.jpg

خه‌ڵاتى وه‌رگێڕ ده‌به‌خشرێت به‌ مەریوان هەڵەبجەیی

لە دووهه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب خه‌ڵاتى وه‌رگێڕ بەخشرا به‌ نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد مەریوان هەڵەبجەیی.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد مەریوان هەڵەبجەیی چه‌نید كتێبى له‌ زمانى فارسى وه‌رگێڕاوه‌ بۆ زمانى كوردى و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكى كوردیشى كردووه‌ به‌ فارسى بۆ ئه‌وه‌ى فارسیش ئاگادارى به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بى و كلتورییه‌كانى كورد بن، له‌م ڕوه‌شه‌وه‌ پێشوازیه‌كى گه‌رم له‌م به‌رهه‌مانى كراون.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سایتى گه‌لاوێژ نوسەر و وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی وتى: سوپاسى ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ منیان دیراى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ستبهێنم، ئه‌مه‌ش ئه‌ركى منى قوڕستر كرد، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بم و نه‌وه‌ستم و كارى باشتر بكه‌ن".

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، "له‌دووهه‌مین پێشانگا (18) کتێبی من به‌ زمانه‌كانى بە کوردی و فارسی نمایشکراوە، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ببمه‌ خاوه‌نى خه‌ڵاته‌كه‌.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى هاوكار و پشتیوانێكى زۆرى بنكه‌ى روناكبیرى گه‌لاوێژه‌ و ساڵانه‌ له‌ كۆى چالاكییه‌كانى گه‌لاوێژ به‌تایبه‌تى فێسایڤاڵى گه‌لاوێژ هاوكار و پشتیوانمانه‌ و پیرۆزبایى ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و به‌هیواین به‌ ته‌نردوستى باش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى گرتویه‌ته‌به‌ر بۆ خزمه‌تكردنى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى.

مەریوان هەڵەبجەیی له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- له‌ ساڵى 1980  له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایكبووه‌.

- پیشه‌: نوسه‌ر و وه‌رگێڕ

- له‌ ساڵى 1988 له‌كانى كیمیابارنى كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ روى كردۆته‌ ئێران و له‌وێ نیشته‌جێ بوونه‌.

- نزیكه‌ى (20) ساڵ له‌ تاران ژیاوه‌.

- ده‌رچووى به‌شى راگه‌یاندنى زانكۆى سلێمانییه‌.

- یەکێکە لەو نوسەر و وەرگیڕانەی کە بەرهەمی نوسەرە دیارەکانی کوردی وەرگێڕاوە بۆ زمانی فارسی.

 - لە ماوەی (21) ساڵ لە کاری وەرگێڕاندا (70) کتێبی بە کوردی و فارسی بەچاپگەیاندووە.

- لەوماوەیەدا زیاتر لە (200) کۆڕی دەربارەی چیرۆک، ڕۆمان، شیعری کوردی و قۆناغەکانی نوێبونەوەی ئەدەبیاتی کوردی سازکردووە.

- دەربارەی بەرهەمەکانی هه‌ره‌یكه‌ له‌ (بەختیارعەلی، شێرزاد حەسەن و فەرهاد پیرباڵ)، لە شارەکانی تاران، شیراز، ئەسفەهان، یەزد، تە بریز، شهرکورد، هەمەدان، گورگان، ڕەشت، لەنگەرود، بابول، بابولسەر، ساری، نیشابور، مەشهەد، ئەهواز، ئەندیمەشک، دیزفول و چە ندین شاری تر کۆڕی خوێندنەوە و رەخنەیی سازکردووە.

- تا ئێستا هەریەکە لە رۆمانەکانی (دواهەمین هەناری دونیا، ئێوارەی پەروانە، جەمشیدخانی مامم کە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، شاری مۆسیقارە سپییەکان، دەریاس و لاشەکان)ی بەختیار عەلی و رۆمانی (حەسار و سەگەکانی باوکم) ی شێرزاد حەسەنی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی، كه‌ بەشێک لەو بەرهەمانە لە ئێران لە ریزی پڕفرۆشترین کتێبەکان بوون.

Marywan111111

 

Marywan2222222

 

Marywan3

 

Marywan4

 

Marywan5

 

Marywan6

Marywan7

 

Marywan9

 

Marywan10

 

Marywan11

 

Marywan12

 

.Marywan13


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە