به‌شى رۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ به پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان پێشانگایه‌كى شێوه‌كارى ده‌كاته‌وه.
وا بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه 25/11/2020 كاژێر (10)ى به‌یانى له هۆڵى شێوه‌كارى چه‌رموو به چاودێرى قائیمقامیه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ پێشانگاى شێوه‌كارى بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (ده‌رون فه‌تاح و محه‌مه‌د فه‌خره‌دین) له‌ژێر ناونیشانى (هه‌نگاوه‌كانى یه‌كه‌مى شێوه‌كارێك) بكاته‌وه.
به‌ختیار شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى رۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ له لێدوانێكى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌م پێَشانگایه وتى: "بەهرەمەندانی ئەم پێشانگایە ماوەی (2) مانگ لەگەلەری شێوەکاری رەنگ راهێنانیان پێکراوە، بەمەبەستی فێربوون، ئەمەش ئەنجامی راهێنانەکەیانە و بەجێی دەهێڵین بۆ بینه‌رانى پێشه‌نگاكه کەچۆن له كاره‌كانیان دەڕوانن"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م كاره هونه‌رییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (توانا تالیب) سەرپەرشتیاری كردووه و بەڕێوەبەری کارەهونەرییەکانیش (رێدین حسێن) بووه".