ئهمڕۆ ساڵیادى هونهرمهندێكى كورده، كه له ئێستادا نهك بهتهنها بووه رهمزى كورد، بهڵكو جیهان شانازى پێوه دهكات و ساڵانه خهڵاتى جۆراوجۆرى پێدهبهخشن و رێز له هونهرهكهى دهگرن، له رۆژێكى وهكو ئهمڕۆ لە 25/11/1963 کەیهان کەلهوڕ هونەرمەند و موزیسیان و ئاوازادانەرى کورد لە شارۆچکە شاباد (ئیسلام ئاباد) لە شارى کەرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبوو، لە ساڵى 1968 لە تەمەنى (5) ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى موزیك كردووه، تا لە ساڵى 1975 لە تەمەنى (12) ساڵیدا بەشێوەیەکى شارەزایانە درێژەى بەکارى موزیك داوه.
كهلهوڕى لە ساڵى 1976 لە تەمەنى (13) بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای رادیۆ و تەلەفزیۆنى ئێران لە شارى کرماشان و لە ساڵى 1980 لە تەمەنى (17) ساڵیدا چووەتە وڵاتى ئیتاڵیا، دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رویکردۆتە وڵاتى کەنەدا و بەشى ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە.
بهداخهوه لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق (1980 - 1988) موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە.
لە ساڵی 2017 لەلایەن ڕێکخراوى زانستى، ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ - UNESCO) وەک بەشێک لە کەلەپورى جیهانى، ئامێرێکى موزيكى جیهانی و بەشێک لە کولتور و رۆشنبیری و کەلەپوری مرۆڤایەتى لە لیستى بەها کولتورییە جیهانییەکاندا ناوى پەسەندکرا و تۆمارکرا.
لە رۆژی 28/8/2018 هەواڵى پێبەخشینى خەڵاتى هیومان سپریتی ئایزاک سترن (Isaac Stern Human Spirit Award) پێدرا، کە لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسیى سەمفۆنیا هۆڵی شانگهای بڵاکرایەوە.
لە ساڵى 2019 کۆنسێرتێکی گەوەرى خۆی لە شارى ئیستەنبۆڵى تورکیا هەڵوەشاندەوە، ئەویش بەهۆى هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
- لەگەڵ چەندین تیپ و گروپى موزیكى جیهانیدا کارى هاوبەشى کردووە و بووەتە کەسایەتییەکى نێونەتەوەیى، لە کارە هونەرییەکانیدا لەگەڵ هونەرمەندانى گەلانى ئەمریکا، چین، تورکیا، هێندستان، هۆڵەندا کارى هونەریى هاوبەشى ئەنجامداوە و ئەوەش کردوویەتی بە کەسایەتییەکى هونەریى جیهانی.
لە چەندین وڵات کارى هونەرى ئەنجامداوە، لەوانە: هێندستان، چین، ئازەربایجان، ئەمریکا، هۆڵەندا، تورکیا...هتد
ئامێرى کەمانچە (جۆزە) لەپاڵ کەمانچەدا تەنبور و سێتار و شا کەمان دەژەنێت.
خاوەنى چەندین خەڵاتى جۆراجۆرى هونەرییە، تهنانهت لەمەراسیمێکى تایبەتدا کە ساڵى 2019 لە فینلەند بەڕێوەچوو، خەڵاتی نێودەوڵەتى ومێکسی ساڵی (2019) بۆ تواناو داهێنان پێبهخشرا و کەلهوڕ کە خۆى لەمەراسیمەکەدا ئامادەبوو خەڵاتەکەی پێشکەشکرد بە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی (محەمەد رەزا شەجەریان) و رایگەیاند: "ئەم خەڵاتە تەنها دەسکەوتێکی کەسی نییە، بەڵکو مێژوو کاری دژوارو هەوڵدانی بێوچانی لە پشت بووە".، ئهم خهڵاته له ساڵی 1999 دامەزراوە و هەر ساڵەو دەبەخشرێتە هونەرمەندێکی خاوەن تواناو لێهاتوویی لەبوارەکەی خۆیدا، بۆیە لەبەر لیێهاتوویی و بەتوانایی لیژنەی بەڕێوەبردنی ئەمساڵی ئەو خەڵاتە کەیهان کەڵهوڕیان دیاری کرد بۆ وەرگرتنی ئهم خەڵاتەکە.