به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى راپه‌ڕین، به‌به‌شدارى (20) شاعیر یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى شیعرى بۆ شاعیرانى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین سازده‌كات.
وا بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 26/11/2020 كاژێر (10)ى به‌یانى له هۆڵى بنكه‌ى رۆشنبیرى و هونه‌رى چوارقوڕنه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى راپه‌ڕین، به‌به‌شدارى (20) شاعیر یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى شیعرى بۆ شاعیرانى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین له‌ژێر دروشمى (ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین، گوڵزارى وشه و په‌یڤى زێڕین) سازبكرێت.
ئه‌و شاعیرانه‌ى برٍیاره به‌رهه‌مه‌كانیان بخوێننه‌وه پێكهاتتوون له: (ئیسماعیل راجى، زارا جاف، مسته‌فا سه‌ید مینه، جه‌بار عه‌زیز، سدیق عه‌لى، هه‌رێم حه‌سه‌ن، خالید فاتیحى، خدر گوڵانى، به‌كر ئاڵه‌یى، هاوار ته‌یب، حه‌بیبه بابان، شێخه ره‌سوڵ، چرا چۆڵى، عومه‌ر حوسێن، عومه‌ر حاجى، شه‌ریف وه‌رزێر، دڵشاد میره‌وده‌لى، به‌كر مه‌حمود، كه‌مال عه‌بدوڵڵا و محه‌مه‌د مام ره‌سوڵ).
واشبڕیاره له كۆتایى فبَستیڤاڵه‌كه‌دا رۆمانى (ره‌ش و سپى) رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى جومعه محه‌مه‌د نه‌جم به‌دیارى پێشكه‌شى ئاماده‌بوان ده‌كرێت و خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌سه‌ر شاعیرانى به‌شداربوو دابه‌ش بكرێت.