گروپی شانۆیی رێكخراوى نوێگه‌ر له ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان شانۆیی سه‌ر شه‌قامی (چاپی نۆهه‌م)ى نمایشكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/11/2020 كاژێر (2)ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌ناو باخی گشتی سلێمانی گروپی شانۆیی رێكخراوى نوێگه‌ر له ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان شانۆیی سه‌ر شه‌قامی (چاپی نۆهه‌م)ى نمایشكرد، شانۆییه‌كه له سینۆگرافیا و ده‌رهێنانی (به‌رهه‌م كاكه زاڵ) و كاره‌كته‌ره‌كان هه‌ریه‌كه له (ئاڵا، لۆرین، ئه‌حمه‌د، فاتیمه، ئاپۆ و تینا) رۆڵه‌كانیان به‌رجه‌سته كردبوو، شانۆییه‌كه وه‌ك یه‌كێك له چالاكیهكان له چوارچێوه‌ی گردبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه جیاجیاكانی ژنانه له‌و ڕۆژه‌دا .