Latif_Halmat.jpg

ئه‌مڕۆ، فێستیڤاڵێكی شیعری به‌ناوى له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بەڕێوەدەچێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك سێیه‌مین فیستیڤاڵی شیعری لاوان (خولی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) ساز ده‌كات.

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/11/2020 كاژێر (3)ى ئێواره‌ له‌ سه‌نته‌رى رۆشنبیرى كه‌ركوك سێیه‌مین فیستیڤاڵی شیعری لاوان (خولی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌بچێت، واشبڕیاره‌ (2) دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.

پێشتریش له‌ بانگه‌وازێكدا بۆ شاعیرانی لاوی سنوری پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك سێیه‌مین فیستیڤاڵی شیعری لاوان (خولی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) رایگه‌یاند بوو، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ به‌شداریكردن بڵاوكرۆدته‌وه‌، كه‌ شاعیره‌كه‌ دانیشتووی پارێزگای كه‌ركووك بێت و شیعره‌كه‌ (چ یه‌ك پارچه‌ شیعر بێت یان چه‌ند پارچه‌ شیعرێك) له‌ (6) لاپه‌ڕه‌ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌قی شیعره‌كه‌ پێشتر له‌ فێستیڤاڵ به‌شداریی پێنه‌كرابێت.

به‌پێى بڕیارى لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌تا وابڕیاربوو ته‌نها (10) ده‌ شاعیر به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام دواتر به‌مه‌به‌ستى هاندانى لاوانى سنوره‌كه‌ بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و شاعیرانه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان ناردووه‌ به‌شدارى بكه‌ن له‌م خوله‌دا.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە