چاپخانەی کارۆ، لە (21) بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامەزراندنییدا، نووسەر و وەرگێڕى كورد (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل) خه‌ڵات ده‌كات.
وابڕیاره رۆژى شه‌ممه 28/11/2020 كاژێر (3)ى پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی زانکۆی سلێمانی سەروو باخی گشتیی چاپخانەی کارۆ، لە (21) بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامەزراندنییدا بە بەشداری گروپی موزیکی لوڕ، مەراسیمێک بۆ بەخشینی خەڵاتی کارۆ بە نووسەر و وەرگێڕ "ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل" سازبکات، واشبڕیاره لە مەراسیمەکەدا کتێبی خەونە بێسەروبەرەکانى نوسه‌ر بڵاوبكرێته‌وه.
به‌دابه‌شكردنى ئه‌م خه‌ڵاته، چاپخانه‌كه ده‌بێته خاوه‌نى دووه‌مین خه‌ڵات كه پێشكهى ئه‌دیبانى كوردى كردووه، ساڵى رابردوو خه‌ڵاته‌كه به‌خشراوه به شاعیرى كورد (فاتیح عیزه‌ددین).