دواى ئهوهى رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسهرى كور (عەتا محەمەد) هەریەک لە ڕۆمانەکانی (رێبەری کتێبسازە کوژراوەکان) و (پاسەوانانی خودا)ى كرا به فارسى و بڵاوكرانهوه، سێههمین رۆمانیشى بهناونیشانى (ھەنار و فریشتەی مردن) دهكرێت به فارسى و بڵاودەبێتەوە.
رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسهرى كور (عەتا محەمەد) له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك سهبارهت بهم بهرههمهى نوسیویهتى: "بەم نزیکانە رۆمانی (ھەنار و فریشتەی مردن) بە زمانی فارسی لە لایەن (مؤسسه انتشارات نگاھ)و بە وەرگێڕانی رضا کریم مجاور چاپ و بڵاودەکرێتەوە. پێشتریش کاک رەزا ھەردوو رۆمانی (رێبەری کتێبسازە کوژراوەکان) و (پاسەوانانی خودا) ی وەرگێڕا بۆ زمانی فارسی و لە انتشارات افراز بڵاوکرانەوە".
رۆمانی (هەنار و فریشتەی مردن)، ڕاپۆرتێك لەبارەی مەحوییەوە، كه چاپی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشەوە بڵاوکراوەتەوە.
عەتا محەمەد یەکێکە لە رۆماننوس و چیرۆكنوس نوسەرە دیارەکانى كوردستان، تاكو ئێستا چەندین چیرۆک و رۆمانی بڵاوکردووەتەوە، لهوانه:
پاشماوەی خێڵەکان، چیرۆک، 1999.
زارەکانی خەون، چیرۆک، 2002.
دەستنووسی یەکەم و پەرتوکی خەون، 2003.
فریو و خۆحەشاردان، چیرۆک، 2005.
گەشتە تیوارەکانی میر بە تەنیاییدا، رۆمان، 2006.
ئافاتەکانی بنەماڵەی مێخەک، رۆمان، 2006.
تینا و چدیرۆکە ئەندێشەکراوەکان، چیرۆک، 2007.
گێلاسی خوێن، رۆمان، 2007.
فەهرەست، رۆمان، 2009.
تارژەنی رەنگ حیکایەت، 2009.
خواجە نەسرەدین کە لە پێناو پێکەنینێکدا دەکوژرێت، رۆمان، 2010.
کتێبی پەراوێزنووسان دەقی گێڕانەوەیی، 2012.
رێبەری کتێبسازە کوژراوەکان......
پاسەوانانی خودا، ڕۆمان، ٢٠١٧.
وەرگێڕانەكانی:
کچە فلیم گێڕەوەکە
وڕێنە
من لە ئاوشیفتیز دەرباز بوم