- لە رۆرژى 27/11/8 پ. ز هۆراس (كوینتس ڤلاكۆس هۆراتیۆس - Q. Horatius Flaccus)، شاعیر و فهیلهسوف و ڕهخنهگر و نوسهری رۆمانی له تهمهنى (57) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/65 پ. ز. لە شارى ڤینۆسیا له رۆژهەڵاتی زنجیرە چیای ئەبنین لە ئیتالیا لە دایکبووە، باوكی پێش ئەوەی ژن بهێنێت كۆیلە بوە و ئازادكراوە، هۆراس بە ئازادكراوەیی لە دایكبووەو تاقانەی دایك و باوكی بووە، باوكی سامانێكی زۆری خەرج كردووە تا هۆراس خوێندنێكی باش بخوێنێت، سەرەتا لە رۆما دەستی داوەتە خوێندن پاشان رووی كردووەتە یۆنان و لە ئەسینا هونەرەكانی یۆنان و فەلسەفەی خوێندووە، له ساڵی (41 پ. ز) بوهته موچەخۆری حكومهت، شاعیرانی یۆنان و لۆكریتس و ڤرجیل و فەلسەفەی یۆنان سەرچاوە و ئیلهام بەخشی نووسین و بەرهەمەكانی بوونه، لە نێوان ساڵانی (35 – 30 پ . ز) یەكەمین بەرهەمی ئەدەبی (ساتێرەكان) بڵاوكردۆتهوه، لە ساڵی (23 پ . ز) دوای (8) ساڵ كاركردنی بەردەوام مەزنترین بەرهەمی خۆی بهناوى (سروودەكان) لە سێ بهرگدا بڵاوكردۆتهوه، بهرههمهكانى بۆ چهندین زمان وهرگێڕدراون، چهند بهرههمێكشى كراوه به كوردى، لهوانه: هونهرى شیعر كه حهمید عهزیز له ساڵى 1976 چاپى كردووه.
- لە رۆژى 27/11/1867 باقر هندى، شاعیرى عێراقى لە شارى نەجەف لە دایکبووە، لە رۆژى 1/1/1911 لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1940 بروس لی (لى جان ڤان)، ئەکتەر و دهرهێنهرى چینى ئەمەریکى لە شارى فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/7/1973 لە تەمەنى (32) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى هۆنگ کۆنگ لەبەریتانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى پەنجاکانى سەدەى رابردوو بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1942 جیمی هێندریکس(Jimi Hendrix)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى سایتلى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 18/9/1970 لە تەمەنى (28) ساڵى بە نەخۆشى له ناوچەى کنزیگۆن لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1945 فاتیمە عەمارە، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1951 کاسرین بیگلۆ (Kathryn Bigelow)، ژنە دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى سان کارلۆس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1952 سەنا تکمجى، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1953 ئەوجین ئۆنیل (Eugene O'Neill)، شانۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (65) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بۆستنکۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/10/1888 لە لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1936 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 27/11/1956 ویلیام فیکنەر (William Edward Fichtner)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1967 شیرین سەیف نەسر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە ئوردەن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/11/1968 مایکڵ فارتان (Michael Vartan)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى پاریس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/11/1971 عەمرو سەمیر عاتف، سیناریۆنوس و نوسەرى میسرى لە دایکبووە، نوسینەکانى لە بارەى بەرهەمهێنانى سینەما و دراماى تەلەفزیۆنى فیلى کارتۆنى مندلڵانە.
- لە رۆژى 27/11/1976 جەلیل وایت (Jaleel Ahmad White)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/11/1992 بارک شان یول، گرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى سۆل لە کۆریاى باشوور لە دایکبووە، لە ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.