Adonis.jpg

درۆ

ئه‌دۆنیس - وه‌ر‌گیڕانى ته‌ڵعه‌ت تاهیر

ئه‌و كوپه‌ هه‌نگوینه‌ى كه‌ ژنێكى خۆشه‌ویستم پێشكه‌شى كردم، دوێنێ به‌تاڵم كرد،

پڕم كرد له‌و قسانه‌ى له‌باره‌ى جه‌سته‌ و هه‌ساره‌كانیه‌وه‌ ده‌گوترێ.

شیهابه‌كان له‌ ماڵى ئاسماندا شانۆیان بۆ قوداسى خۆیان چێ ده‌كرد،

هه‌موو شته‌كان ده‌نووشتانه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌شه‌ى، به‌شبوونى ره‌تده‌كرده‌وه‌،

بێجگه‌ له‌ تیشك نه‌بێ:

تیشك سه‌رسام بوو به‌و شتانه‌ى له‌ پشت په‌رده‌وه‌ خۆیان شاردبۆوه‌.

به‌ڵى، پیربووم و هێشتا هه‌ساره‌كان، چرپان بۆ خه‌ونه‌كانم.

هێشتا جه‌سته‌ى ئاسمان یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌كانى یه‌كه‌مینم.

هه‌موو رۆژێك، لقێك له‌و زه‌یتونه‌ى كه‌مێك له‌من به‌ ته‌مه‌نتره‌، هێمام بۆ ده‌كا،

كه‌ هێمام بۆ ده‌كا، له‌وه‌ ده‌كا: كورسیه‌ك بێ و ئاسۆى له‌سه‌ر دانیشتبێ.

به‌ڵێ، زانست درۆى له‌گه‌ڵ كردم.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە