Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 28/11

- لە رۆژى 28/11/1632 جۆن باتیست لولى (Jean-Baptiste Lully)، موزیسیان و ئاوازدانەرى فەڕەنسى لە شارى فلۆرنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/3/1687 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1680 جان لۆرینزۆ برنینى (Gian Lorenzo Bernini)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/12/1598 لە شارى ناپۆلى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/1694 ماتسوو پاشۆ (Matsuo Bashō)، شاعیر و نوسه‌رى یابانى لە ته‌مه‌نى (50) ساڵى له‌ شارى ئۆساکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1644 لە ئیگاى شارى میەى یابان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/1757 ویلیام بلیک (William Blake)، شاعیر و نیگارکێشى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/1827 لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1880 ئەلکسەندەر بلوک (Aleksandr Aleksandrovich Blok)، شاعیر و فه‌یله‌سوف و شانۆنوس و نوسه‌رى روسى لە شارى سانت بوترسبۆرگ لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/8/1921 لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سانت بوترسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1881 شتیفیان تسافیگ (Stefan Zweig)، رۆماننوس و نوسەرى نەمساوى لە شارى فینا لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/2/1942 لە تەمەنى (61) ساڵى بەهۆى زۆر خواردنى دەرمان لە شارى پترۆبولیس لە بەرازیل کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1829 ئەنتۆن روبنشتاین (Anton Rubinstein)، ئاوازدانەر و موزیسیان و ئه‌كادیمیستى روسى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/1894 لە شارى بیتیرهۆف کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1894 فەرەخ خەراسانى، شاعیرى ئێرانى لە شارى مەشهەد لە دایکبووە، لە رۆژى 22/4/1981 لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى مەشهەد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1907 ئەلبێرتۆ مۆرافیا (Alberto Moravia)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و شانۆنوس و نوسەرى ئیتاڵى لە شارى رۆما لە دایکبووە، لە رۆژى 26/9/1990 له‌ ته‌مه‌نى (82) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1943 رەندى نیومان (Randy Newman)، موزیسیان و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/1945 عازار حبیب، گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارۆچکەى راسیا لە شارى بیقاع لە دایکبووە، لە رۆژى 24/10/2007 لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1950 ئید هاریس (Ed Harris)، ئەکتەر و ده‌رهێنه‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/1956 مەها ئەبو عەوف، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1960 ریچار رایت (Richard Wright)، چیرۆکنووس و شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ر ئەمەریکى لە تەمەنى (52) ساڵى بە جه‌ڵته‌ى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/9/1908 لە شارى روکسى ویلایەتى میسیسبى ئەمەریکا لە دایکبووە، یەکێکە لە چیرۆکنووسە ڕەشپێستە بەتوانایانەی ئەمریکا، کە بەرهەمەکانی تەرخان کردوە بۆ پیشاندانی ئەو ژیانە سەخت و نالەبارى هاوڕەگەزە پێستڕەشەکانی ئەمەریکا، کە لەژێر سایەی سیستم و نەریتێی سپی پێستە ڕەگەزپەرستە توندڕەوەکاندا بەسەریان دەبرد، بەتایبەت لەهەرێمەکانی خوارووی ئەو وڵاتە (دالاس، ئۆکلاهۆما، میسیسیپی، ئەلەباما، کارۆلاینا وئەرکەنساس)، لەبەر گرنگى و بایەخى چیرۆکەکانى چەند چیرۆکێکى بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێردراون.

- لە رۆژى 28/11/1961 ناسر قەسبى، ئەکتەرى سعودى لە شارى ریاز لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1962 جۆن ستیوارت (Jon Stewart)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 28/11/1968 ئەنید بلیتون (Enid Blyton)، ژنە رۆماننوس و چیرۆكنوس و شاعیر و نوسەری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى هامپستاد كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژی 11/8/1897  له‌ شارى له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 28/11/1970 مونا فەتۆ، ژنە ئەکتەرى مەغریبى لە شارى ربات لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1970 عاسى حەلانى، گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بعلبک لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/1970 فریتز فۆن ئەونرۆ (Fritz von Unruh)، رۆماننوس و شانۆنوس و نیگارکێشى ئەڵمانى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى دیتس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/5/1855 لە شارى کۆبلنز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/1978 ئەیمی گارسیە (Aimee Garcia)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى شیگاگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/1984 مارى ئێلیزابێت وینستد (Mary Elizabeth Winstead)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى رۆکى ماونت لە ویلایەتى کارۆلایناى باکور لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/2003 تەڵاڵ رەشید، شاعیرى سعودى لە ته‌مه‌نى (41) ساڵى له‌ جەزائیر کۆچى دوایى کردووە و لە شارى ریاز لە سعودیە بە خاکسپێردراوە، لە ساڵى 1962 لە شارى موسڵ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/2003 زکرا (زکرا محەمەد دالى)، ژنە گۆرانیبێژی تونسی لە تەمەنى (37) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/9/1961 لە شارى وادى لەیل لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 تاكو ساڵى 2003 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/2010 لیسلى نیلسن (Leslie Nielsen)، ئەکتەرى کەنەدى ئەمەریکى لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى لە ویلایەتى فلۆریدا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/2/1926 لە دایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/11/2011 رەمەزان خاتر، ئه‌کته‌ری میسرى لە تەمەنى (48) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/1/1963 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/2014 سەعید عەقڵ، شاعیرى لوبنانى لە تەمەنى (102) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/7/1912 لە شارى زحلە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/11/2017 شادیە (فاتیمە ئەحمەد کەمال)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسڕى لە تەمەنى (86) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/2/1931 لە شارى شەرقیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1947 تاکو ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە