په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى كفرى، به‌شى شانۆ شانۆى شه‌تڕه‌نج نمایش ده‌كات
وا بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه 30/11/2020 كاژێر (2)ى دواى نیوه‌ڕۆ له هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین لة شارى ڕانیە پەیمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى كفرى، به‌شى شانۆ به‌سپۆنسه‌رى رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى شانۆى شه‌تڕه‌نج نمایش بكات.
شانۆكه له نووسینى (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كه‌ریم) ه و (جیهانگیر جه‌مال) ئاماده‌كار ده‌رهێنه‌رى شانۆكه‌یه و هه‌ر یه‌كه له (رێباز محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د له‌تیف، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن،) وه‌كو ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌گێڕن، له‌لایه‌ن (شوان محه‌مه‌د) كارى روناكى بۆ ده‌كرێت و (عه‌لى قادریش) ئه‌ركى موزیكى پێسپێردراوه.
شانۆى شه‌تڕه‌نج، یه‌كێكه له‌و شانۆیانه له دووەمین دیداری شانۆیی ڕانیە نمایشده‌كرێت، كه بنکەی ڕۆشنبیری و ھونەری ڕانیە به به‌شدارى (10) گروپ و تیپی شانۆیی دیداره‌كه ئه‌نجامده‌دات، كه ئامانج له‌م دیداره جووڵاندنی هونەری شانۆ و ئاشناکردنی شانۆکارانی ڕانیە و دەڤەری ڕاپەرین لەگەڵ گروپە شانۆییەکانی شارەکانی تری کوردستانه لەپێناو بینیی توانا‌و ئاستە هونەریەکانی یەکترى.