بنکەی ڕۆشنبیری و ھونەری ڕانیە ڕانیە به به‌شدارى (10) گروپ و تیپی شانۆیی دووەمین دیداری شانۆیی ئه‌نجامده‌دات.
وا بڕیارى ڕۆژی یەکشەممە 29/11/2020 كاژێر (10)ى به‌یانى له هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین بنکەی ڕۆشنبیری و ھونەری ڕانیە لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەرین دووەمین دیداری شانۆیی ڕانیە بە بەشداری (10) گروپ و تیپی شانۆیی چەند شارێکی کوردوستان ئه‌نجام بدات، واشبڕیاره دیداره‌كه (2) دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا (10) نمایشی شانۆ و (2) سیمینار لەلایەن کەسانی ئەکادیمی پێشکەش بکرێت.
ئامانج له‌م دیداره جووڵاندنی هونەری شانۆ و ئاشناکردنی شانۆکارانی ڕانیە و دەڤەری ڕاپەرین لەگەڵ گروپە شانۆییەکانی شارەکانی تری کوردستانه لەپێناو بینیی توانا‌و ئاستە هونەریەکانی یەکترى.