Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/11

- لە رۆژى 29/11/1643 کلاودیۆ مۆنتیفیردى (Claudio Monteverdi)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئیتاڵى لە تەمەنى (76) ساڵى لەشارى بوندقیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/5/1567 لە شارى کریمۆنا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1797 گایتانۆ دونیزیتى (Gaetano Donizetti)، ئاوازدانەرى ئۆپێراى ئیتاڵى لە شارى بیرگامۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 8/4/1848 لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بیرگامۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1799 ئەمۆس برنسۆن ئەلکوت (Mark Twain)، رۆمانننوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى فلۆریدا لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1910 لە تەمەنى (74) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ریدینگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1832 لویزا ماى ئەلکوت (Louisa May Alcott)، ژنە رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە رۆژى 6/3/1888 لە تەمەنى (56) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە ویلایەتى ماساچۆست کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1898 کلیف لویس (Clive Staples "Jack" Lewis)، رۆماننوس و نوسه‌رى ئیرلەندى لە شارى بلفاست لە ئیرلەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/11/1963 لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئۆکسفۆرد کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 29/11/1921 حەسەن زیرەك (حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا)، گۆرانیبێژى كورد له‌ گوندی هەرمێلەی شاری بۆکان له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 26/6/1972 له‌ ته‌مه‌نى (51) ساڵى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شارى بۆكان كۆچى دوایى كردووه‌ و لە شاخی ناڵەشكێنە له‌سه‌ر وه‌سێتى خۆى بەخاك سپێردراوە، لە ساڵی 1971 تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووه‌، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتووه‌، به‌ یەكێك لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی كورد داده‌نرێت، له‌ ساڵى 1930 لە تەمەنی (9) ساڵیدا لەگەڵ چەند دەنگخۆشێكى شاری بۆكان لە شاییەكانی ناو شار و گوندەكانی سنوه‌ره‌كه‌ گۆرانى وتوه‌، له‌ ساڵى 1953 چەندین كەسى ناودار له‌ گۆرانیبێژ و موزیسیان ده‌بینێت له‌وانه‌ (عەلی مەردان)، كه‌ هاوكارى ده‌بن لە چوونی بۆ بەشی كوردی (ڕادیۆ بەغداد)، بۆ یەكەم جار دەنگی لە ڕادیۆی كوردی بەغداد دەبیسترێ، لە ماوەی (51) ساڵی تەمەنیدا چەندین شاکاری هونەری لە ڕادیۆکانی تاران، كرماشان و تەورێز و به‌غداد تۆماركردووه‌.

- لە رۆژى 29/11/1922 عەبد حەغیز تتاوى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 17/3/1998 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1924 جاکۆمۆ بوتشینى (Giacomo Puccini)، ئاوازدانەر و موزیسیانى ئۆپێراى ئیتاڵى لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى برۆکسڵ پایتەختى بەلجیکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/12/1858 لە شارى لۆکاى ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1952 جیف فاهاى (Jeff Fahey)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1954 جۆرج رۆبى (George Robey)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و موزیسبانى ئینگلیزى لە تەمەنى (85) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە ماڵەکەى خۆى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/9/1869 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1961 تۆم سیزمۆر (Tom Sizemore)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دیترۆیت لە ویلایەتى میشیگان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1961 حەمید شاعری، گۆرانیبێژى لیبى لە شارى بنغازى لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1964 دۆن شیدل (Don Cheadle)، ئەکتەر ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى کانزاس سیتى لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1965 یوتاکا ئەوزاکى (Yutaka Ozaki)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 25/4/1992 لە تەمەنى (27) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1972 عەبود خواجە، گۆرانیبێژى یەمەنى لە شارى لحەج لە یەمەن لە  دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/1972 کارل ستالینگ (Carl Stalling)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئه‌مریکی لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1891 لە شارى لکسینگتۆن لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 29/11/1976 چادۆیک بۆسمان (Chadwick Boseman)، ئه‌کته‌ر و شانۆنوس و سیناریۆنوسى ئەمریکی له‌ شارى ئه‌نده‌رسۆن له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ دایکبووه‌، له‌ رۆژى 28/8/2020 له‌ ته‌مه‌نى (43) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس کۆچى دوایى کردووه‌، له‌ ساڵى 2018 وه‌کو ئه‌کته‌رى سه‌ره‌کى له‌ فیلمى پڵنگی رەش به‌شدارى کردووه‌.

- لە رۆژى 29/11/1976 ئەنا فاریس (Anna Faris)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى بالتیمۆر لە ویلایەتى ماریلاندا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1977 ئیلهام حەمیدى، ژنە ئەکتەرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/11/1986 کارى گرانت (Cary Grant)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى دفنپۆرت لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/1/1904 لە شارى بریستۆل لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 خەڵاتى فەخرى ئۆسکارى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 29/11/2001 جۆرج هاریسۆن (George Harrison)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/2/1943 لە شارى لیڤەرپول لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/2010 ماریۆ مونیسیلى (Mario Monicelli)، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەر و سیناریۆنوسى ئیتاڵى لە تەمەنى (95) ساڵى بەهۆى کەوتنى بە ئەرزا لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/5/1915 لە شارى رۆما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/11/2017 حسێن نەسار، شاعیر و ئەدیب و ئه‌كادیمیستى میسرى لە تەمەنى (92) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/10/1925 لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە