Kteb.jpg

گروپی شانۆیی گۆدۆ دوو کتێبی هێنریک ئیپسن بڵاودەکاتەوە

وابڕیارە لە ساڵی داهاتوودا و لە میانی زنجیرە چاپکراوەکانی "گروپی شانۆی گۆدۆ" دا دووکتێبی شانۆیی هینریک ئیپسن بەوەرگێرانی وەرگێر و نووسەر "فاروق هۆمەر" چاپ وبڵاو بکرێنەوە.

"مراوییە کێوییەکە و کاتێک ئێمەی مردووان بەئاگا دێینەوە" دوو شانۆنامەی بەناوبانگ و ئێجگار گرنگی نووسەری نەرویجی هێنریک ئیبسنن، کە وابڕیارە لەساڵی داهاتوودا چاپ و بڵاوبکرێتەوە.

 هێنریک ئیبسن شانۆ نووس و نووسەری نەرویجییە، شانۆ نامە گرنگەکانی ئەو تا ئێستاش لە سەر تەختەی شانۆکانی دونیا نمایشدەکرێن و جێگەی گفتوگۆ و لەسەر وەستانن.

 ئەو پرسیارانەی هێنریک ئیبسن ١٨٢٨-١٩٠٦ لە هەزار و هەشت سەدەکاندا ورووژاندونی تا ئێستایش لە نێوەندەکانی گفتوگۆ و قسە لەسەرکردنی مەسەلە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆن نەبوون و هەمیشە دەورووژێنەوە؛ پرسی ئافرەت، ڕاستگۆیی و درۆ لە ستراکتوری مەسەلەکانی خێزاندا، پایەی کۆمەڵایەتی و دووڕوویی و شەڕی ژن و پیاو، بەشێکن لەو پرسانە.

 شانۆنامەی (مراوییە کێوییەکە) کە ئیبسن لە ساڵی ١٨٨٤دا، دوای هەردوو شانۆنامەی (ماڵی بووکەڵە) و (دوژمنی گەل) نووسیویەتی، باسی ڕاستی و درۆ لەدیدی دەسەڵاتی نەژادی مرۆڤەوە دەکات و یەکێکە لەم زنجیرەیە، کە وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بە وەرگێڕانی فاروق هۆمەر چاپ و بڵاوبکرێتەوە.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە