به‌شى رۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ به هاوكارى رێكخراوى دیدگاى نوێ بۆ رۆشنبیرى و پێگه‌یاندنى تاك زنجیره چالاكییه‌كى رۆشنبیرى و هونه‌رى و ئه‌ده‌بى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وا بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه 30/11/2020 كاژێر (10)ى به‌یانى له هۆڵى رۆشنبیرى له چه‌مچه‌ماڵ به‌چاودێرى وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌شى رۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ به هاوكارى رێكخراوى دیدگاى نوێ بۆ رۆشنبیرى و پێگه‌یاندنى تاك زنجیره چالاكییه‌كى رۆشنبیرى و هونه‌رى و ئه‌ده‌بى به درووشمى (چه‌مچه‌ماڵ شارستانیه‌تى به‌رده‌وام) ئه‌نجام بدات، واشبڕیاره بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له‌كاژێر (10)ى به‌یانى تاكو (5)ى ئێواره به‌رده‌وام بێت.