Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/11

- لە رۆژى 30/11/1667 جۆناسان سویفت (Jonathan Swift)، شاعیر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئیرلەندى لە شارى دبلن لە دایکبووە، لە رۆژى 19/10/1745 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى دبلن لە ئیرلەندا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1835 مارک تۆین (Mark Twain)، رۆماننوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى فلۆریدا لى ویلایەت میزورى لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1910 لە تەمەنى (74) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ریدینگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1874 ونستۆن چەرچڵ (Winston Churchill)، نیگارکێش و سیناریۆنوس و نوسەرى ئینگلیزى لە شارى ئۆکسفۆرد لە دایکبووە، لە رۆژى 24/1/1965 لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1953 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، لە رۆژى 26/10/1951 تاکو 6/4/1955 سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى شانشینى بەریتانى بووە.

- لە رۆژى 30/11/1900 ئۆسکار وایلد (Oscar Wilde)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئیرلەندى لە شارى پاریس بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/10/1854 لە شارى دبلن لە دایکبووە.

- لە رۆژى30/11/1906 ریاز سەنابتى (ریاز محەمەد سەنابتى) موزیسیان و ئاوازدانەرى میسرى لە شارى دەمیات لە دایکبووە، لە رۆژى 10/9/1981 لە تەمەنى (74) ساڵى لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە، پەیوەندیەکى بەهێزى هەبووە لەگەڵ ئوم کەلسوم.

- لە رۆژى 30/11/1937 ریدلى سکوت (Ridley Scott)، دەرهێنەرى بەریتانى لە شارى ساوت شیلدز لە دایکبووە، لە ساڵى 1965 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1949 بشارە واکیم، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/3/1890 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1923 تاکو ساڵى 1947 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1960 هیام عەباس، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەرى فەڵەستینى لە شارى ناسرە لە فەڵەستین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/11/1965 بن ستیلر (Ben Stiller)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1965 کامل شناوى، شاعیر و نوسه‌رى میسرى لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/12/1908 لە شارى دقهلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/11/1967 سوعاد سەلمان، ژنە ئەکتەرى عێراقى کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1969 ئەیمی رایان (Amy Ryan)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/11/1978 گایل گارسیا برنال (Gael García Bernal)، ئەکتەر و دەرهێنەرى مەکسیکى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/11/1982 ئیلیشا کسبێرت (Elisha Cuthbert)، ژنە ئەکتەرى کەنەدى لە لە ناوچەى ئەلبێرتا لە کەنەدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/11/2012 محەمەد شێخ نەجیب، دەرهێنەر و ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بەیروت لە ولبنان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1953 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/11/2013 پول واکەر (پول ولیام واکەر- Paul Walker)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (40) ساڵى لە شارى سانتا کلاریتا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بە ڕووداوى ئۆتۆمبێل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/9/1973 لە شارى غلیندیلى ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 تاكو ساڵى 2013 به‌شدارى له‌ كارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 30/11/2014 رەزوا عاشور، ژنه‌ رۆماننوس و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسه‌رى میسرى لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/5/1946 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/11/2015 شیگیرۆ میزۆکى، نیگارکێشى مانگا یابانى لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى لە میتاکاى شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/3/1922 لە شارى ئۆساکا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە