رێكخراوى كوردستان دیالۆگ ئێواره كۆڕێكى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (تێگه‌یشتن له رۆمان) ئه‌نجام ده‌دات.
وا بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 1/12/2020 كاژێر (3)ى پاشنیوه‌ڕۆ له كتێبخانهى كافێى ئه‌مازۆن بووك له شارى سلێمانى، رێكخراوى كوردستان دیالۆگ ئێواره كۆڕێكى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (تێگه‌یشتن له رۆمان) بۆ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (شاخه‌وان سدیق) سازبكات، واشبڕیاره له كۆڕه‌كه‌دا له‌لایه‌ن مامۆستاى زانكۆ (یاسین ئافتاو) چه‌ند سه‌رنجێك ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه بخاته‌ڕوو.
له باره‌ى ئه‌م كتێبه‌وه پێشتر نوسهرى كتێبه‌كه له لێداونێكى تایبه‌تیش بۆ سایتى گه‌لاوێژ وتبوى:
"ئەم كتێبە ئیشكردنێكی وردی ئێمەیە دەربارەی ورژاندن و دووبارە پیاچونەوە بە پرسی ڕۆمان و ئەو تێگەیشتنانەی هەتا ئێستا بۆ پرسی (پێگه‌ی خه‌یاڵ له ڕۆمان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕۆماننووس له به‌رهه‌مه‌که‌ی، ئاماژه و به‌کارهێنان و هۆکاری توندوتیژی له ڕۆمان، پێگه و بایه‌خی ئایین و ئه‌فسانه و زمان بۆ ڕۆمان، ڕۆڵی خوێنه‌ر له ده‌ستنیشانکردنی مانا، به‌کارهێنانی ته‌کنیکی ده‌قئاوێزان، جگه له مه‌سه‌له‌ی شووناس و پێگه‌و ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ڕۆمان) و چه‌ندان پرسی تر، كتێبەكە بەرهەموو شەونووخونی و دڵسۆزی و ماندووبونی هەردوكمانە و دڵسۆزانە كارمان لەسەر كردوە، من بۆ ئەوەی بتوانم كارێكی وا بكەم و زانستیانە پرسیارەكان داڕێژم بە دەیان كتێب م دەربارەی ئەم بابەتە خوێندۆتەوەو لەكاتی كاركردن لە كتێبەكەدا تەواوی كاتی خۆم بۆ تەرخانكردووە. بەبڕوای من ئەم كتێبە دەبێتە یەكێك لە باشترین سەرچاوەكان دەربارەی ئەو بابەتە. كتێبەكە ئێستا ئامادەیەو بەمزوانە دەبرێتە چاپخانەو دواتر بڵاودەبێتەوە.
لە پێشەكی كتێبەكەدا لێكۆلەر و وەرگێڕ (عەلی عوسمان یەعقوب) دەڵێت: "گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی ڕۆمان له ڕێگه‌ی پرسیارکردن و وه‌ڵامدانه‌وه کارێکی هێنده ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی کاتێك پرسیارکه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌په‌رۆش بێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و شاره‌زای دنیای ڕۆمان بێ و خوێنه‌رێکی جیددی ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه‌ش بێ. ڕاسته ڕۆمان ژانرێکی زۆر ئاڵۆزه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی بهرخودری له‌گه‌ڵ ده‌کا فره‌ڕه‌هه‌ندن و ته‌کنیکه‌کانی له‌بن نایه‌ن، به‌ڵام پرسیارکردن ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ت و ته‌کنیکانه پێویستی به زانیارییه‌کی باش هه‌یه. ئه‌وه‌ی من له شاخه‌وان سدیقی ڕۆژنامه‌نووسم بینی، به‌ر له هه‌موو شتێك په‌رۆشییه‌که‌ی بوو بۆ تێگه‌یشتن له‌و پرسه ئاڵۆزانه‌ی پرسیاره‌کانی له‌باره‌یانه‌وه ده‌کرد.
ئه‌گه‌رچی ڕۆمان، سه‌باره‌ت به‌و ته‌کنیکه ئاڵۆزانه‌ی به‌کاری دێنێ و به‌و بابه‌ته فره‌ڕه‌هه‌ندانه‌ی به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ ده‌کا، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ژانره ئه‌ده‌بییه‌کانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیای ئه‌و ژانره، هێنده فراوان و پڕجووڵه‌یه، بۆیه، به‌رده‌وام پرسیاری تازه ده‌ورووژێنێ. ڕه‌نگه نهێنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی ڕۆمان له‌وه‌دابێ، که له سه‌رێکه‌وه "خۆشبه‌ختانه" هیچ پێناسه‌یه‌کی دیاریکراوی نییه و له سه‌رێکی تریشه‌وه پانتاییه‌کی هێنده فراوانه، به‌ئاسانی بیرۆکه و ته‌کنیکی تازه له‌خۆ ده‌گرێ. بۆیه، به‌رخورد له‌گه‌ڵ کایه مه‌عریفییه جیاجیاکان و بابه‌ت و چه‌مکه ئاڵۆزه‌کان ده‌کا. ئه‌مانه‌ش بوونه سه‌رچاوه‌ی پرسیاره‌کانی شاخه‌وان و بابه‌ته‌کانی وه‌کوو پێگه‌ی خه‌یاڵ له ڕۆمان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕۆماننووس له به‌رهه‌مه‌که‌ی، ئاماژه و به‌کارهێنان و هۆکاری توندوتیژی له ڕۆمان، پێگه و بایه‌خی ئایین و ئه‌فسانه و زمان بۆ ڕۆمان، ڕۆڵی خوێنه‌ر له ده‌ستنیشانکردنی مانا، به‌کارهێنانی ته‌کنیکی ده‌قئاوێزان، جگه له مه‌سه‌له‌ی شووناس و پێگه‌و ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ڕۆمان و چه‌ندان پرسی تر. هه‌ڵبه‌ت هیچکام له وه‌ڵامه‌کان به‌ده‌ر نه‌بوون له ئاماژه‌کردن به چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ڕۆمانی جیهانی. کاتێك وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیشم ده‌دایه‌وه، هه‌ستم ده‌کرد شاخه‌وان زۆر به‌وردی وه‌ڵامه‌کانی منی ده‌پشکنی و بیری لێ ده‌کردنه‌وه. بۆیه، جار جار، هه‌ر له وه‌ڵامه‌کان، پرسیاری تری ده‌ورووژاند نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ڵامێکی بۆیان نه‌بوو، به‌ڵکوو ڕه‌نگه ویستبێتی وه‌ڵامێکی جیاواز به‌ده‌ست بێنێ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، به‌گشتی، له بیرکردنه‌وه و گومانی خوێنه‌ری ئاسایی ئاگادار بووبێ. بۆیه، ویستبێتی وه‌ڵامه‌کان زیاتر خوێنه‌ر قایل بکه‌ن. دووریش نییه، وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووس، هه‌وڵی دابێ، من بخاته دۆخی شپرزه‌یی. له سه‌رێکی تره‌وه، من هه‌ستم کرد گفتوگۆکردنه‌که، سه‌باره‌ت به پرسیاره ورده‌کانی ئه‌و، به ئاڕاسته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه‌دا ده‌چێ، ئیتر ده‌بوو به وریاییه‌وه وشه و ده‌سته‌واژه و بیرۆکه‌کانی ناو وه‌ڵامه‌کان هه‌ڵبژێرم. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی، دواجار، وایکرد گفتوگۆکه‌ی نێوانمان به‌جۆش بێ، خه‌مخۆری هه‌ردوولامان بوو بۆ ڕۆمان.