Choman_Choman.jpg

چۆیریلوس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەلاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی پێنجەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 چۆیریلوس کێ بووە؟

گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتن ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن ، و یەکێک لەوانە هونەری شانۆ بووە ، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا ، کە بنچینەی هونەری شانۆ لە لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان ، لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

ژیاننامەی چۆیریلوس

چۆیریلوس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراون ، بە یەکێک لە نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە ئەویش وەکو شانۆنامە نوسەکانی هاو سەردەمی سەردەمی خۆی توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد ، کە هونەری شیعری ساتیری (کە جۆرە شیعرێکی گاڵتە پێکردن بووە) داهێناوە و بەرەوپێش بردووە ، و هەروەها چۆیریلوس  یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) بووە.

لە ساڵی (546پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی ئەسینی و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ،  و هەر لە شاری ئەسینا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە.

چۆیریلوس ، لە تەمەنی لاویدا دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی کردووە ، کە کاتێک تەمەنی (22) ساڵی بووە ، دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کرووە.

چۆیریلوس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو ، سبيس و سۆفۆکلێس و یۆریپیدێس و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و یۆن چیۆن و فۆرمیوس و سوساریۆن بووە ، کە ئەوەیش لەگەڵ ئەواندا دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی و هونەری شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان هەبووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی چۆیریلوس

چۆیریلوس ، لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی (160) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، تەنها یەک دانەی بە تەواوی دەقەکانی بە دەست ئێمە و  ئەم سەردەمە گەیشتووە ، واتا نزیکەیی (159) دانە بەرهەمەکەی بە تەواوی فەوتاون ، و تەنانەت نەزانراوە ناویشیان چییە ، و ئەو تاکە بەرهەمەی ، کە بە تەواوی دەقەکانی لە فەوتان ڕزگاری بووە ، ناوی (ئالۆپ)ە.

چۆیریلوس ، وەکو هەموو شانۆ نامەکانی تری وڵاتی گریك  (یۆنان)ییە دێرینەکان لە فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و هەروەها نزیکەیی (13) جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، چۆیریلوس ، کۆچی دوایی کردووە ، لە ساڵی (460) لە تەمەنی (86) ساڵی دا ، لە شاری ئەسینا ، و  ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د . سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین-وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 124 جار خوێندراوەتەوە