شانۆیی شینە لەشیندام كە بەرهەمی گروپی ز بۆشانۆ یە و لەشاری هەڵەبجە لە ماوەی پێشودا یەكەم خولی نمایشی خۆی ئەنجامدا و پاشتر هاتە سلێمانی و وابڕیاڕبوو تەنها چەند ڕۆژێك لەنمایشدابێت، ئێستا لەسەر داوای بینەران دوو ڕۆژیتری نمایشی درێژكردەوە.
له ئاگدارییهكدا له‌لایه‌ن ستافى شانۆییه‌كه‌دا هاتووه: "له‌سه‌ر داخوازى بینه‌رانمان دوو رۆژى دیكه نمایشى شینه له‌شیندام له شارى سلێمانى درێژده‌كرێته‌وه".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه وابڕیاره رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه 4 و 5/12/2020 له هۆڵى رۆشنبیرى شانۆییه‌كه به‌رده‌وام بێت.
پێشتر شانۆییه‌كه له ڕۆژی 21/10/2020 له شارى هه‌ڵه‌بجه لە بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجە و ناوەندی کیمیابارانی کچان شانۆیی نمایشكرابوو، هه‌روه‌ها له رۆژى 23/11/2020 كاژێر (4)ى ئێواره بە هاوکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵهبەجە و بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بەشی شانۆ لە هۆڵی رۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایشكراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازى بینه‌رانى دوو رۆژى دیكه درێژكرایه‌وه.
شانۆیی شینە لە شیندام لە دەرهێنانی ڕاڤیار نەوزادە و نواندنی ستافێك لەئەكتەری ورد و زیرەك و تایبەتمەندە. كارەكە بەدەوری تەوەرەكانی بوون و زەمەن و مرۆڤدا دەخولێتەوەو بونیادە هەستیار و ڕەگەزە بنەڕەتییەكانی نمایشێكی شانۆیی تیادا بەرجەستەیە