كتێبى هەرجارێک لە واتای ژیان تێگەیشتم گۆڕییان له نوسینى رۆماننوس و نوسهرى ئه‌مریكى (دانێل مارتین کلاین) ده‌كرێت به كوردى.
خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕێنما له درێژه‌ى كتێبه چاپكراوهكانیدا كتێبى (هەرجارێک لە واتای ژیان تێگەیشتم گۆڕییان) له نووسنی رۆماننوس و نوسهرى ئه‌مریكى (دانێل مارتین کلاین) وه‌رگێڕانى (سەروەر عومەر) به كوردى له دووتوێى (240) لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.
له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا هاتووه:
ژیان چییه؟ گومانی تێدانییه ئه‌م پرسیاره به درێژایی مێژوو زه‌ینی فهیلهسووفانێكی زۆری به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه؛ فه‌یله‌سووفه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئاریستیپۆس، ئیپیكۆر، سوقرات، ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆ. هه‌روه‌ها تا هه‌نووكه به هه‌زاران كتێب بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره نووسراوه و به هه‌زاران تیۆری دانراوه. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا هیچیان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی "ڕاینۆڵد نیبۆر" جوان و تێروته‌سه‌ل پێناسه‌ی واتای ژیانی نه‌كردووه كه ده‌ڵێت: هه‌ر جارێك له واتای ژیان تێگه‌یشتم، گۆڕییان.
ئه‌م كتێبه‌ی دانێل مارتین كلاین كتێبێكی فه‌لسه‌فییه به زمانی ته‌نز. فه‌لسه‌فه بۆ زۆربه‌مان دنیایه‌كی ئاڵۆز، سه‌خته و به‌رجه‌سته نییه، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی شیرینیی ئه‌م دنیایه‌یان چه‌شتووه زۆر كه‌من. به‌ڕای من خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بۆ چوونه نێو موتاڵای فه‌لسه‌فییه‌وه بۆ زۆرێك له خوێنه‌ران كارێكی باشه. چونكه دووره له ئاڵۆزی و سه‌ختی و سه‌ره‌تا شیرینیی فه‌لسه‌فه به زمانی ته‌نز وێنه ده‌كێشێت و خوێنه‌ر كه‌مه‌ندكێشی ده‌ق و دیدگا فه‌لسه‌فییه‌كان ده‌كات.
هه‌ر بۆیه مات ستاگزی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
له‌كاتێكدا فه‌لسه‌فه زۆربه‌ی جار وه‌ك بابه‌تێك بۆ پێكه‌نین سه‌یر نه‌كراوه، كتێبه‌كه‌ی كلاین به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌كرێت و ده‌بێت وایش بێت...