Xezan.jpg

کۆمەڵگەی کوردی و کێشە خیزانییەکان ده‌كرێت به‌ فیلمێك

فیلمی خێزان له‌ ماوه‌ى (1) یه‌ك كاژێردا باس له‌ کۆمەڵگەی کوردی و کێشە خیزانییەکان ده‌كات به‌رهه‌مهات.

فیلمه‌كه‌ لە سیناریۆ و دەرهێنانی (رێبوار محەمەد)ه‌ و (شەرام تەها) كامێرامان بووه‌ و له‌لایه‌ن (باوەڕ رەفیق ) مۆنتاژى بۆكراوه‌، ناوەڕۆكی فیلمەكە كۆمەڵایەتی و كۆمیدی و تراژیدییه‌ و كۆمەڵێك پەیامی جوانی لەپشتە، كه‌ باس لە خیزانێك دەكات یەكێك لە كوڕەكانی سەركێشە و خەریكی قەرزكردن و كاری خراپە، دایك و باوكیشی باجەكەی دەدەن و بەو داخەوە هەردووكیان كۆچى دوایى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باس لەمافه‌كانى ژنان و ژینگە و كۆمەڵێك بابەتی دیكە دەكات.

له‌ فیلمی خێزان زیاتر لە (35) ئەکتەر ڕۆڵ دەبینن و وێنه‌كانیشى لەزۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی گیراوە، لەگەڵ ئەوەى هیچ لایەنێک هاوکاری نەکردوون وا بڕیاره‌ له‌ (6) شەش كەناڵی ناوخۆیی و ئاسمانی پەخشبكرێت.

ئامانج لەم کارەدا بە زیندو هێشتنه‌وه‌ى هونەری کوردییه‌ و هاندانێكیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بینەرى كورد لە درامای تورکی و بیانی دوربخرێته‌وه‌، کە به‌شێك له‌و فیلمانه‌ هۆکاری تێکچوونی شیرازەی خێزانی کۆمەڵگەى كوردین.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە