بۆ یه‌كه‌مینجار خانمێكی كورد گه‌له‌رییه‌كی شێوه‌كاری له هۆلندا ده‌كاته‌وه، ده‌سپێكى كاره‌كانیشى كردنه‌وه‌ى پێشانگایهكهیه بۆ (2) دوو شێوه‌كارى كورد.
(لانه حه‌مید) کە خانمێکی کوردە له دایكبووی شاری سلیمانییه و زیاتر له (25) ساڵه لە وڵاتی هۆڵەندا دەژی گه‌له‌رییه‌كی شێوه‌كاری به‌ناوی (HAMA GALLAERY) دەکاتەوە، بەمەش دەبێتە یه‌كه‌م خانمی كورد كه گه‌له‌رییه‌ك لەو وڵاتە بکاتەوە.
وابڕیاره له ناوەڕاستی مانگی (2)ى ساڵی 2021 به پیشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو شێوه‌كاری كورد رێبوار سه‌عید و هوشیار سه‌عید ده‌ست به چالاكییه‌كانی گەلەرییەکهی بکات.
لانه حه‌مید خاوه‌نی گهلهرییهكە سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و گه‌له‌رییه ده‌ڵێت: "كردنه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌كه ده‌رگایه‌كی تره بۆ چالاكییه‌كانی شێوه‌كارانی رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی شیوهكارانی كورد. له‌م گه‌له‌رییه‌دا هیچ پیشانگه‌یه‌ك بۆ شێوه‌كارانی ئه‌وروپی ناكرێته‌وه‌و ته‌نها گرتگییهكه بۆ شێوه‌كارانی كورد‌و رۆژههلاتییهكانه".
ئه‌دره‌سی گه‌له‌رییه‌كه:
Willemsparkweg 64H, 1071 HK Amsterdam, Holland
بۆ په‌یوه‌ندیكردن به گهلهرییهكهوه كلیك لێره بكه، یاخود سود له‌م لینكه وه‌ربگره: