موزیسیان و مامۆستا شه‌ریف جه‌رجیس له ته‌مه‌نى (65) ساڵى دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به نه‌خۆشى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كرد.
رۆژى چوارشه‌ممه 2/12/2020 مامۆستا و موزیسیان و ئەندامی پێشووی تیپی مۆسیقای هەولێر (شەریف جەرجیس) له ته‌مه‌نى (65) ساڵى دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به نه‌خۆشى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كرد.
شه‌ریف جه‌رجیس له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوی ته‌واوی: شه‌ریف جه‌رجیس سلێمان.
- پیشه‌ى هونه‌رى: موزیسیان.
- له ساڵی 1955 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندنگاى هه‌ولێر و ناوه‌ندی له خوێندگاى جمهوری ته‌واوكردووه.
- بۆ ته‌واوكردنى خوێندن و بون به مامۆستا له خانه‌ی مامۆستایانی له دهۆك وه‌رگیراوه، به‌ڵام دواى ساڵێك خوێندن، خوێندنه‌كه‌ى دهگوتزێتهوه بۆ خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر.
- له رۆژى 19/7/1977 بڕوانهمهى دبلۆم له خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر به‌ده‌ستده‌هێنێت.
- له ساڵى 1977 بووه‌ته مامۆستا له گوندی (كه‌ونه گوند)، كه هه‌ر خۆشی خوێندنگاكه‌ى له‌و گونده كردۆته‌وه.
- له چه‌ندین گوند و شارۆچكه‌ى سنورى شارى هه‌ولێر و ناو شار مامۆستایه‌تى كردووه.
- له ساڵی 1974 به‌شدارى له كارى هونه‌رى كردووه له تیپی هونه‌ری نوێی كوردی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێرزاد حه‌وێزی.
- له ساڵی 1975 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر تا ساڵی 1981 به‌رده‌وام بووه.
- له ساڵى 1976 ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ى تیپی هونه‌ره میللیه‌كانی هه‌ولێر بووه.
- له ساڵی 1979 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق.
- له ساڵی 1981 بووه‌ته سه‌رباز و به‌شدارى پێكراوه له جه‌نگی (عێراق و ئێران).
- له رۆژى 27/9/1981 به‌دیل ده‌گیرێت له‌لایه‌ن سوپای ئێران، بۆ ماوه‌ی (9) ساڵ زیندانى ده‌كرێت.
- له رۆژى 13/9/1990 ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌ى خۆى له چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر.
- له ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
- ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای (زیرو به‌م) بووه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د.
- ئه‌ندامى تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بووه.
- كاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی هه‌ولێر كردووه.
- له رۆژى 2/12/2020 له ته‌مه‌نى (65) ساڵى دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به نه‌خۆشى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كردووه.