Qawachy.jpg

رانیه‌، مۆنۆدرامای قاوەچی نمایشده‌كرێت

دواى ئه‌وه‌ى له‌ دووەمین دیداری شانۆیی ڕانیە به‌ به‌شدارى چه‌ندین شانۆگه‌رى شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مۆنۆدرامای قاوەچی نمایشكرا، جارێكى دیكه‌ له‌سه‌ر داواى بینه‌ران نمایش ده‌كرێته‌وه‌.

وا بڕیاره‌ ڕۆژی پێنچشەممە 2/12/2020 کتژێر (3)ى ئێواره‌ لەسەر ستەیجی باخی گشتی له‌ رانیه‌ لەسەر داوای زۆرێک لە هاووڵاتیان و بینه‌رانى شانۆ و مۆنۆدرامای (قاوەی) بە سپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین و لە نووسین و دەرهێنانی (فریاد عه‌بدولڕەحمان) و نواندن و سـینۆگرافیای هونەرمەند (هێدی چنارنەیی) نمایش بكرێت.

نمایشكردنى مۆنۆدرامای قاوەچی دوای ئەوەی دێت كه‌ لە دووەمین دیداری شانۆیی ڕانیە دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا.


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە