بۆ یه‌كه‌مینجار له‌لایه‌ن نوسهرێكى به‌ناوى (زانست عوسمان) كتێبێك له‌سه‌ر لەسەر مێژوو و مەسەلەی کورد بەزمانی چینی بڵاوكرایه‌وه.
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس (توانا عوسمان) له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به‌م كتێبه نوسیویهتى: دەستخۆشیەکی گەرم لە نوسەری خۆشەویست زانست عوسمان دەکەم کەکتێبێکی (304) لاپەڕەیی هاوسەنگی لەسەر مێژوو و مەسەلەی کورد بەزمانی چینی نوسیوە، هیوادارم ئەمە سەرەتای ڕێگایەکی درێژبێت.
هه‌روه‌ها له كۆتایدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نوسهرى بابه‌ته‌كه ناوى (زانست عوسمان)ه و توێژەرە و لەتایپێ ی پایتەختی تایوان دەژی و براى خۆیه‌تى.